
ڕاکردنی هاوڵاتیانی هایتی لە ترسی چەکدارانی گران گریف
ئاڤا نیوز
بەهۆی هێرشێکی گرووپە چەکدارەکانی "گران گریف" بۆ سەر شارۆچکەیەکی بچووک لە هایتی، نزیکەی 20 کەس کوژراون و ژمارەیەکیش بریندار بوون.
وێنە گەورەکە: دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کە نیشانی دەدات کۆمەڵێک خەڵک لە شارۆچکەیەکی هایتی هەڵدێن، دەرکەوت ڕووداوێکی کۆمەڵکوژیی بووە و تێیدا نزیکەی 20 کەس کوژراون کە منداڵیشی تێدا بووە، نزیکەی 50 کەسیش بریندار بوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرچاوەیەکی ئەمنی لە هایتی ڕایگەیاند: هێرشەکە لەلایەن گروپی تاوانکاریی "گران گریف" بووە کە کۆمەڵکوژییەکەیان ئەنجامداوە و نزیکەی 20 کەس کوژراە و 50 کەسیش بریندارن، پێدەچێت بەهۆی سەختی برینی هەندێک لە برینداران ژمارەی مردن بەرزتر بێتەوە.
زانیاریی زیاتر: گروپی چەکداریی "گران گریف" یەکێکن لە تووندوتیژترین و مەترسیدارترین باندەکانی تاوانکاری لە هایتی و بەپێی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو باندە نزیکەی 100 ئەندامی هەیە کە تۆمەتبارن بە تاوانەکانی کوشتن و دەستدرێژی سێکسی و دزی و ڕفاندن لە هایتی.
باکگراوند: لە کانوونی دووەمی 2023دا ئەندامانی گروپەکە تۆمەتبارکران بە هێرشکردنە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە نزیک ناوچەیەکی هایتی و شەش ئەفسەریان کوشت. هاوکات گروپەکە تۆمەتبارن بە داخستنی نەخۆشخانەیەک کە خزمەتی زیاتر لە 700,000 کەس دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا وەڵامی لێدوانێکی ترەمپ دەداتەوە و بە گاڵتەجاڕ ناوی دەبات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: توانیمان 11 تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر بکوژین
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتن دوو مەرجی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە هەیە