
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، وێنە: irna
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران لەڕێگەی میدیاکانەوە پەیامێکی توندی ئاراستەی ئیسرائیل کرد و ڕایگەیاند، لە بچووکترین وەڵامی ئیسرائیل بۆسەر خاکی ئێران گەورەترین وەڵاممان دەبێت.
وێنە گەورەکە: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەیرووتی پایتەختی لوبنان، کە دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان و کوژرانی سەرکردە دیارەکانی ناو حیزبوڵڵا، بە یەکەم سەردانی کەسایەتی ئێران دادەنرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەباس عێراقچی، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەیرووت ڕایگەیاند: ئامادەبوونی من لە لوبنان نیشاندەری ئەوەیە کە ئێمە وەک کۆماری ئیسلامی ئێران لە پشت هاووڵاتییانی لوبنان دەبین و پشتگیری تەواوی حیزبوڵڵا دەکەین.
زانیاریی زیاتر: لە لێدوانەکەیدا عەباس عێراقچی ئاماژەی بەوەدا، ئێمە نیازی دووبارە بوونەوەی هێرشمان بۆسەر ئیسرائیل نیە، تەنها لە کاتێکدا نەبێت کە ئیسرائیل بیەوێت دەستدرێژی دووبارە بکاتە سەرمان، ئەو کاتە وەڵامی چاوەڕواننەکراو و زۆر توندمان بۆیان دەبێت، هاوکات دەڵێت: سەردانەکەم بۆ لوبنان لە دۆخێکی ئاساییدا نیە تاوەکو بە سەردانێکی ئاسایی بیبینم، من بۆ ئاگر بەست و گفتوگۆ دەربارەی ئاگربەستی لوبنان و غەززە هاتووم بۆ لوبنان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات