
سەرۆکوەزیران بارزانی: لە قۆناغی کۆتایی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەداین
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایدەگەیێنێت، دۆخی پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا باشە، ڕێگای چارەسەرکردنی کێشەکان دۆزراوەتەوە و گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە.
وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ هەوراز گوڵپی، پێشکەشکاری دیاری ئاڤا میدیا و کوردستان، مژدە بە خەڵکی کوردستان دەدات کە خەریکە کێشەی مووچە بەیەکجاری لە نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر ببێت.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیوەست بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عێراق دەڵێت: "دۆخێکی ئاساییە، باشە، ئێمە دەمانەوێت باشتر بێت. بەردەوامیش لە هەوڵی ئەوەداین کە پەیوەندییەکانمان باشتر بکەین بە ناردنی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا یان میوانداریکردنی شاندەکانی حکومەتی فیدراڵ لێرە لە هەولێر. گفتوگۆمان لەسەر هەموو ئەو کێشەو گرفتانە کردووە کە ماون. زۆریان چارەسەر کراون و هەندێکیشیان ماون، بەڵام رێگەکە دۆزراوەتەوە کە چۆن بتوانین چارەسەری ئەو کێشانەش بکەین.
خاڵی ئەرێنی: سەرۆکوەزیران جەخت دەکاتەوە، هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ چارەسەرکردنی کۆی کێشەکان بەتایبەتی کێشەی مووچە کە بەلای خەڵکەوە کێشەیەکی گرنگ بووە و دەڵێت: "ئێمە خەریکین بگەینە قۆناغی کۆتایی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە، بەشێکی وەکو باسم کرد لێکتێنەگەیشتن هەبووە لەسەر ئاستی حکومەتی فیدراڵی کە ئەوان پێیان وابوو ڕێکاری دیکە بگیرێتەبەر بۆ پێدانی مووچە".
لەلایەکی دیکەوە: بە ئاماژەکردن بەوەی هەوڵی ناوخۆیی هەبووە، هەوڵی لایەنە سیاسییەکانی دیکە هەبووە بۆ ئەوەی دەستی بەغدا ڕابکێشنە ناو وردەکارییەکانی پێدانی مووچە و، جۆرەها گرفتیان دروست کرد بۆ ئەوەی بیانوو بدرێتە دەست حکومەتی فیدراڵی لە ڕاگرتن و نەناردنی مووچە، سەرۆکوەزیران دەڵێت: "ماوەیەکی زۆر خەریک بووین ئەو بابەتانە چارەسەر بکەین و دەستوور بکەین بە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان".
هۆکارە زانراوەکان: وەک سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بایس دەکات، ئەو کێشەیەی کە ماوە کێشەیەکی تەکنیکی بچووکە بۆ ماوەیەکی کورت کە خەریکن ئەوەش چارەسەر بکرێت. هیواش دەخوازێت ئیتر بابەتی مووچە نەبێتە کێشەی خەڵک و هاووڵاتیانی کوردستان پێیەوە سەرقاڵ بن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە