
دیمەنێک لە بۆردوومانەکە، سەرچاوە: ئێکس
ئاڤا نیوز
سوپای ئیسرائیل دوو باڵەخانەی لە باشووری بەیرووتی لوبنان بە چەند مووشەکێک بۆردوومان کرد و زیانی گیانی و ماددی زۆر هەیە.
وێنە گەورەکە: ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل داوای چۆڵکردنی سێ باڵەخانەی لە باشووری بەیرووت کرد، دوای ماوەیەکی کەم لە ئاگادارکردنەوە بە مووشەکی دوورهاوێژ دوو لە باڵەخانەکانی لەگەڵ زەوی تەخت کرد.
زانیاریی سەرەتایی: بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیا عەرەبی و ئیسرائیلییەکان بڵاوکراونەتەوە، زیانی گیانی و ماددی زۆر هەیە بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ئامارێک نەخراوەتەڕوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە کە بنکەیەکی حیزبوڵڵایان کردووەتەوە ئامانج.
لەلایەکی دیکەوە: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پەیامێکی تووندی ئاراستەی حیزبوڵڵای لوبنان کرد و هەڕەشەی ئەوەی کرد کە بەردەوام دەبن لە هێرشکردنە سەریان.
ئەمەش بزانە: هەر ئێستا ئیسرائیل باڵەخانەیەکی دیکەی لە باشووری بەیرووت بۆردومان کرد.
لێدوانی فەرمی: ئەفیغای ئەدرەعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە ئێکس نووسیویەتی، داوا لە هاوڵاتیانی بەیرووت دەکەین 500 مەتر دوور بن لە باڵەخانەکانی بورج بەرەنجە و لیلاک و حارەت حەریک، لەبەرئەوەی بۆردومان دەکرێن و دامەزراوەی حیزبوڵڵایان تێدایە.
ڤیدیۆ؛ چرکەساتی پێکانی باڵەخانەکان لەلایەن مووشەکەکانی ئیسرائیل ببینە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات