حیزبوڵڵا: ئیسرائیل هێزەکانی UN وەکو قەڵغانی مرۆیی بەکاردەهێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 تشرینی یەکەم

هێزەکانی ئاشتیپارێز لە لوبنان
ئاڤا نیوز
حیزبوڵڵا، سوپای ئیسرائیل بەوە تۆمەتبار دەکات کە هێزەکانی ئاشتیپارێزی "یو ئێن" لە باشووری لوبنان وەکو قەڵغانی مرۆیی بەکاردەهێنێت.
وێنە گەورەکە: ئیسرائیل لە سەرەتایی هەفتەی ڕابردوو لە هێرشێکی زەمینی سنووردارەوە چووەتە ناو خاکی لوبنان و بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی هێزەکانی حیزبوڵڵا دەبێتەوە.
ڕاگەیێندراوی فەرمی: حیزبوڵڵا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "چەکدارەکانمان لە سنووری شاری مەرون ئەل راس، جووڵەی نائاسایی هێزەکانی ئیسرائیلیان لە پشت هێزەکانی ئاشتیپارێز بینیوە، ئەوان هەوڵ دەدەن ئەو هێزانە وەکو قەڵغانی مرۆیی بەکاربهێنن".
لەلایەکی دیکەوە: هێزەکانی ئاشتیپارێزی یوئێن دەڵێن: "بە قووڵی لە شوێنی هێزە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە نزیک شوێنی هێزەکانی خۆمان لە باشووری لوبنان نیگەرانین".
ئەوەش بزانە: لەبەر سەخت بوونی دۆخی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا، زیاتر لە 30 سەربازی ئیرلەندی سەر بە هێزەکانی ئاشتیپارێزی یوئێن لە بارەگای خۆیان دەرنەچوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە تەل ئەبیب لەلایەن حووسییەکانەوە دەکرێتە ئامانج
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە گرژیەکانی ناوخۆ و ناوچەکە ئەردۆغان و باخچەلی کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون