گوتاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە مەراسیمی ڕاگەیاندنی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی گەشانەوە
ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێک ئاراستەی گەنجان دەکات و ڕایدەگەیێنێت، مەبەستیانە توانای گەنجان بخەنە خزمەتی کوردستان و حكومەت ئامادەیە هەلی كار بۆ هەمووان بڕەخسێنێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە قۆناغی دووەمی پرۆژەی گەشانەوە بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە شاری هەولێر ڕاگەیێنرا. پرۆژەکە دابینکردنی پاڵپشتی داراییە بە قەبارەی 50 بۆ 150 ملیۆن دینار لەلایەن حکومەتەوە بۆ بزنسە بچووک و مامناوەندەکان.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی لە مەراسیمەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: "حكومڕانیی تەندروست واتا خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان و لەم جۆرە پڕۆژانە بەردەوام دەبین".
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران بارزانی پەیامێکی ئاراستەی گەنجان کرد و گوتی: "هەر كەسێك حەز بكات كار بكات كوردستان ماڵێكی فراوانە و بەسوود و بەرهەمدارە، حكومەت ئامادەیە هەلی كار بۆ هەمووان بڕەخسێنێت، ئێمە مەبەستمانە توانای گەنج بخەینە خزمەتی وڵاتەكەمان هەر كەسێك داوا بكات گەنجەكان ڕوو لە هاندەران بكەن و گیانی خۆیان بخەنە مەترسییەوە تەنیا بۆ ئەوەیە لەڕووی سیاسییەوە سوودێك وەربگرێ، داوام لە گەنجانە بەم قسانە هەڵنەخەڵەتێن".
باکگراوند: قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی گەشانەوە لە 25-9- 2023 ڕاگەیێنرا. پرۆژەکە هەشت مەرجی هەیە و، هاووڵاتییان لەڕێگەی ماڵپەڕی گەشانەوە فۆڕم پێشکەش دەکەن و دواتر هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت، بە چەند فیلتەرێکدا تێدەپەڕن تاوەکو قەرزەکەیان پێدەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دامەزراندنی بانکی نیشتمانی لە هەنگاوەکانی کۆتاییدایە
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی دارایی مانگی هەشتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لەبارەی زیادکردنی دەرماڵەی مامۆستایان
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
تاوەکو ناوەڕاستی ئەم مانگە بەشی یەکەمی پارە گەنمی جووتیاران خەرج دەکرێت
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگەکانی 8 و 9 بەیەکەوە ئامادە دەکرێت