حیزبوڵڵا لە ڕۆژی یۆم کیپوور 300 مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 تشرینی یەکەم

هێرشە مووشەکییەکانی حیزبوڵڵا بۆ سەر ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
لە پیرۆزترین ڕۆژی ئیسرائیلییەکاندا، حیزبوڵڵا ئەو وڵاتە مووشەکباران دەکات، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی فەرەنسا هۆشداری بداتە حیزبوڵڵا.
وێنە گەورەکە: جووەکان لە ڕۆژی یۆم کیپوور کە بەپێی کولتوور و ئایین، پیرۆزترین ڕۆژییانە، 25 کاتژمێر بەڕۆژوو دەبن.
ڕاگەیێندراوی فەرمی: گوتەبێژێکی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: "لە کۆتایی ئەم هەفتە پیرۆزە نزیکەی ملیۆنێک خەڵکی ئێمە لە پەناگەکان بەڕۆژوو بوون، ئەوەش لەبەر هاوێشتنی 320 مووشەکی حیزبوڵڵا بوو بۆ سەر وڵاتەکەمان".
لەلایەکی دیکەوە: ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان ڕایگەیاند: "بەزووترین کات دەبێت هێرشەکانی حیزبوڵڵا ڕابگیرێت و لە لوبنان ئاگربەست بکرێت".
باکگراوند: جەنگی یۆم کیپور لە ساڵی 1973کە دەکاتە 51 ساڵ لەمەوبەر، هەفتەیەکی خایاند، یارمەتی ئیسرائیل درا پێگەی خۆی وەک هێزی متمانەپێکراوی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بچەسپێنێت. جەنگی یۆم کیپور کە بە جەنگی غوفران، یان جەنگی ڕەمەزان، جەنگی ئۆکتۆبەر، هەروەها بە جەنگی چوارەمی عەرەبی – ئیسرائیلیش ناسراوە، بە لای جووەكان بەناوبانگە و لە یادكردنەوەكەیدا بەڕۆژوو دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە تەل ئەبیب لەلایەن حووسییەکانەوە دەکرێتە ئامانج
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە گرژیەکانی ناوخۆ و ناوچەکە ئەردۆغان و باخچەلی کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون