حیزبوڵڵای لوبنان: بەتووندی ڕووبەڕووی هێرشێکی سوپای ئیسرائیل بووینەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 تشرینی یەکەم

ژمارەیەک چەکداری حیزبوڵڵا لە لوبنان، وێنە: ispi
ئاڤا نیوز
حیزبوڵڵای لوبنان دەڵێت، بەرپەرچی هێزەكانی سوپای ئیسرائیلیان داوەتەوە كە وییستوویانە بچنە نێو خاكی لوبنانەوە.
وێنە گەورەكە: ئاڵۆزی و پێكدادانەكانی نێوان سوپای ئیسرائیل و چەكدارانی حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان بەردەوامە، سوپای ئیسرائیل دەیەوێت سەربازی زیاتر بباتە ناو خاكی لوبنانەوە و حیزبوڵڵاش بەردەوام هێرش دەكاتە سەر سەربازانی ئەو وڵاتە.
لێدوانی فەرمی: حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: "شەوی ڕابردوو دووجار و بۆ ماوەی زیاتر لە یەک كاتژمێر لەگەڵ سوپای ئیسرائیل ڕووبەڕووی یەکتری بوونەتەوە، دوای ئەوەی سەربازانی ئیسرائیل ویستوویانە سنووری خاكی لوبنان ببەزێنن و بەتووندی هێرشمان كردووەتە سەریان".
ئەمەش بزانە: هێرشەكە لە ناوچەیەکی نزیک گوندی ڕامیای لوبنان کراوە و پێكدادانەكە زیاتر لە كاتژمێرێک بەردەوام بووە.
لەلایەكی دیکەوە: تا ئێستا سوپای ئیسرائیل هیچ زانیارییەكی لەبارەی شەڕەكە بڵاونەكردووەتەوە، ئاماری کوژراو و بریندارانیش دیار نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە تەل ئەبیب لەلایەن حووسییەکانەوە دەکرێتە ئامانج
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە گرژیەکانی ناوخۆ و ناوچەکە ئەردۆغان و باخچەلی کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون