بەرپرسانی ئەمنیی ئیسرائیل هەڵاتنی سەنوار بەرەو میسر ڕەتدەکەنەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-02-20

وێنەی یەحیا سەنوار، سەرکردەی سەربازیی حەماس لە غەززە. وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
چەند بەرپرسێکی ئەمنی ئیسرائیل ڕەتیدەکەنەوە یەحیا سەنوار، سەرکردەی سەربازیی حەماس، لە ڕێگەی تونێلەکانی حەماسەوە بەرەو میسر هەڵاتبێت و غەززەی بەجێهێشتبێت.
بۆچی گرنگە: یەکێک لە ئامانجەکانی ئیسرائیل لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگەوە، دەستگیرکردن یان کوشتنی فەرماندە باڵاکانی حەماسە و یەحیا سەنوار داواکراوی یەکەمە لای ئیسرائیل. چەند ڕۆژێکە هەڵهاتنی سەنوار لە ڕۆژنامە عەرەبی و ئیسرائیلییەکانەوە بڵاوبووەتەوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی "ئیسرائیل حەیوم" ، سەنوار لەگەڵ خوشک و براکەی لەڕێگەی تونێلێکەوە بەرەو بیابانی سینا هەڵاتووە.
لێدوانی فەرمی: چەند بەرپرسێکی ئەمنی ئیسرائیل کە ناویان ئاشکرا نەکردووە، لەبارەی بڵاووبونەوەی هەواڵەکە بە ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیلیان گوتووە: هیچ زانیارییەکی هەواڵگری لەبارەی هەڵاتنی سەنوار و بەرپرسانی باڵای بزووتنەوەی حەماس نییە.
زانیاری زیاتر: بەهۆی ئەوەی سەنوار مۆبایل و هیچ ئامرازێکی دیکەی تەکنەلۆژی بەکارناهێنێت، ئاشکراکردنی شوێنی دیاریکراوی بۆ هەواڵگری ئیسرائیل قورسە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
8 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات