
ئیلۆن مەسک و دۆنالد ترەمپ
ئاڤا نیوز
ئیلۆن مەسک، ملیاردێری ئەمریکی و دەوڵەمەندترین کەسی جیهان، بڕی 75 ملیۆن دۆلاری بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ تەرخان کردووە.
وێنە گەورەکە: ئیلۆن مەسک کە خاوەنی کۆمپانیاکانی تێسلا و سپەیس ئێکس و تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکسە، سەرەتای ئەم مانگە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان لە ئاهەنگێکی بانگەشەی هەڵبژاردندا دەرکەوت و پشتگیری بۆ ترەمپ دووپات کردەوە.
ژمارەکان وادەڵێن: لە مانگی تەمموزی ئەمساڵەوە سپۆنسەربوونی ئیلۆن مەسک بۆ دۆناڵد ترەمپ ئاشكرا کرابوو، بەڵام بڕی ئەو پارەیە نەدەزانرا کە چەندی بەخشیوە، ئەمڕۆش ڕاگەیێنرا بڕی 75 ملیۆن دۆلاری بە تیمی بانگەشەی ترەمپ بەخشیوە و زۆربەی پارەکەش خەرج کراوە.
زانیاریی زیاتر: ئیلۆن مەسک پێشتر پشتگیری لە دیموکراتەکان دەکرد، بەڵام لە چەند مانگی ڕابردوودا بووە پشتیوانی دۆناڵد ترەمپ، لەوکاتیشەوە چەندینجار ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان دەگرت لەبارەی کۆچ و ئۆتۆمبێلی کارەبایی و تەنانەت تەمەنەکەشی، دوای کشانەوەی بایدن و هاتنەشوێنی کەمالا هاریس، مەسک بۆچوونی خۆی نەگۆڕی و هەر پشتگیری لە کۆمارییەکان دەکات.
ئەمەش بزانە: بڕیارە 5-11ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
29 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا وەڵامی لێدوانێکی ترەمپ دەداتەوە و بە گاڵتەجاڕ ناوی دەبات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: توانیمان 11 تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر بکوژین
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتن دوو مەرجی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە هەیە