
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بازرگانێک لە بەغدا دەستگیر دەکات، وێنە: INA
ئاڤا نیوز
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بازرگانێک لە بەغدا دەستگیر دەکات، کە کاری دروستکردنی ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ بووە لە پارێزگای سلێمانی.
وێنە گەورەکە: لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریی داوە لەوەی عێراق خەریکە دەبێتە ناوەندێکی گەورەی ماددەی هۆشبەر لەسەر ئاستی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هۆشداریی لەوەش دەدات سلێمانی بووەتە ناوەندێک بۆ بەرهەمهێنان و گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند: دوای هەشت مانگ لە بەدواداچوون ئاسایشی نیشتمانیی توانیی بازرگانێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەری کریستاڵ دەسبەسەر بکات.
شێوازی جێبەجێکردن: وەک ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئاماژەی بۆ دەکات لە بەسرەوە تیمێک پێکهێنراوە بۆ پەلکێشکردنی بازرگانەکە و ئاشکراکردنی پلانەکانی، پلانەکەش بۆ ئەوە بووە ئەو بازرگانە بێت و بازرگانە نێوخۆییەکان فێری چۆنیەتی دروستکردن و ئامادەکردنی ماددەی کریستاڵ بکات.
زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی ئاسایشی نیشتمانیی: بازرگانەکە لە سلێمانی نیشتەجێبووە و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بازرگانی بە ماددە هۆشبەرە کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: هەر بەپێی ڕاگەیێنراوەکەی ئاسایش، دوای ئەوەی بازرگانەکە لە سلێمانیی پەلکێشی بەغدای دەکەن، لەوێ هێزەکانیان هەڵدەکوتنە سەر شوێنەکەی و لەکاتی دروستکردنی ماددەی کریستاڵ دەستگیری دەکەن، بەهۆی دانپێدانانەکەشیەوە گوێزەرەوەی سەرەکی ماددە هۆشبەرەکە دەستگیر دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە