
ئاڵای ئیسرائیل و ئێران
ئاڤا نیوز
هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل بە تۆمەتی ئەنجامدانی کاری سیخووڕی و کۆکردنەوەی زانیاریی لەسەر ژمارەیەک بنکەی سەربازیی و شوێنی ستراتیژیی بۆ ئێران، حەوت هاووڵاتیی دەستگیر کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پۆلیسی ئیسرائیل ڕایگەیاند، حەوت هاووڵاتیی ئیسرائیلیمان بە تۆمەتی سیخووڕی کردن و پێدانی زانیاریی لەسەر بنکە سەربازییەکان بە ئێران دەستگیرکرد، کە نزیکەی 600 ئەرکی سیخوڕیان بۆ ئێران ئەنجامداوە، گرنگترینیان کۆکردنەوەی زانیاریی بوو لەسەر شوێنی هەستیاری سەربازیی، ژێرخانی ئابووری و دیاریکردنی ئامانجی ستراتیژیی ئیسرائیل بۆ ئێران.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژنامەی ئورشەلیم پۆست ئاماژەی بەوەدا، ئەو شوێنە گرنگانەی سیخوریان بەسەرەوە کراوە بریتین لە: بنکەی ئاسمانیی ڕامات دەیڤد، بنکەی ئاسمانیی نۆڤاتیم جەلیل. بنکەی لیوای جۆلان کە هەفتەی ڕابردوو حیزبوڵڵا هێرشێکی درۆنیی کردەسەری و لە ئاکامدا چوار سەربازی ئیسرائیل کوژران.
ئەمەش بزانە: حەوت گومانلێکراوەکە خەڵکی حەیفان بەڕەچەڵەک جووی ئازەربایجانن، تەمەنیان لە نێوان 19 بۆ 23 ساڵدایە و سەرۆکی گرووپەکەش تەمەنی 23 ساڵە بە ناوی رامی عەلیان کە لەلایەن ئێرانەوە سەرپەرشتی کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا وەڵامی لێدوانێکی ترەمپ دەداتەوە و بە گاڵتەجاڕ ناوی دەبات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: توانیمان 11 تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر بکوژین
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتن دوو مەرجی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە هەیە