
لە بنەسڵاوە گهورهترین پۆند له سەر ئاستى ههرێمی كوردستان دروست دەکرێت
ئاڤا نیوز
بە مەبەستی پاراستنی شاری ههولێر له مهترسییهكانی لافاو و زیادکردنی سامانی ئاو، پێنج پۆندی دیکە لە سنووری هەولێر دروست دەکرێن، پلانەکە ئەوەیە لە ئایندەیەکی نزیک 45 پۆند لەو سنوورە تەواو بکرێن.
وێنە گەورەکە: پۆند جگە لە پاراستنی سەرمایەی ئاو، بەکاردەهێنرێت بۆ سێکتەرەکانی کشتوکاڵ، گەشتیاری، زیادکردنى ئاوى ژێر زەوی و پاراستنى هاووڵاتیان لە کاریگەریی لافاو، ئێستا 33 پۆند لە قۆناغی جێبەجێکردندان.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت، "بهپێی ئهو پلانهی دانراوه، 45 پۆند له ههولێر دروست دهكرێت، کە 33 پۆند لە قۆناغی جێبەجێکردندان و بەشێکیان تەواو بوون، بڕیاریشه له ئایندهیهكی نزیک، پێنج پۆندی دیکە له دهوروبهری ههولێر دروست بكرێن کە ناوچەکانی خانزاد، گردهڕهشه و تارینا لەخۆدەگرێت".
زانیاریی زیاتر: ئەو پۆندانە دراونەتە تەندەرین، هاوکات لەو 33 پۆندەی کە لە قۆناغی جێبەجێکردنن تاوەکو ئێستا نزیکەی 10 دانەیان تەواو بوون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 44 خولەک لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش