
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا
ئاڤا نیوز
لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای میت کە لە 31 پارێزگای تورکیا ئەنجامدران، ژمارەیەک ئەندامی پەکەکە دەستگیرکران.
وێنە گەورەکە: دوای هێرشە چەکدارییەکەی سەر کۆمپانیای پیشەسازیی فڕۆکەوانی توساش لە تورکیا لە 23ـی تشرینی یەکەم، ئۆپەراسیۆنی سەربازی میت لە تورکیا دەستیپێکرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئۆپەراسیۆنەکانی گورز-20ـیان بۆسەر ئەندامانی، پەکەکە، کەجەکە و پ.ی.د لە 31 پارێزگای تورکیا دەستپێکردووە و 176 ئەندامیان دەستگیرکردوون.
زانیاریی زیاتر: گومانلێکراوەکان ئەندامانی، پەکەکە، کەجەکە و پ.ی.د ـن، لەناو پێکهاتەی گەنجان و چالاکییان کردووە و پارەیان بۆ گرووپەکان دابین کردووە و لە ڕێگەی هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیانەوە پڕوپاگەندەیان بۆ گرووپەکان کردووە.
ئەمەش بزانە: یەرلیکایا جەختی لەوە کردەوە کە میت بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە گرووپە چەکدارەکان.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات