
دیمەنی فڕۆکەیەکی کۆمپانیای فڕۆکەوانی نیشتمانیی میسر، وێنە: economy
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای فڕۆکەوانی نیشتمانیی میسر گەشتەکانی کۆمپانیاکەی بۆ هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و بەغدا تاوەکو کاتێکی نادیار هەڵوەشاندەوە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی هێرشەکانی ئەم بەرەبەیانییەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، چەندین گەشتی نێودەوڵەتیی و نێوخۆیی هەڵوەشانەوە، دوای هێرشەکانیش بەشێک لە وڵاتان دەستپێکردنەوەی گەشتەکانیان ڕاگەیاند و بەشێکیشیان هێشتا گەشتەکانیان دەستپێ نەکردووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمپانیای فڕۆکەوانی نیشتمانیی میسر ڕایگەیاند: بەهۆی ئەو ڕووداوانەی لە ناوچەکە ڕوودەدەن، ئەمڕۆ گەشتەکانی کۆمپانیاکە بۆ هەردوو شاری بەغدا و هەولێر هەڵوەشاوەتەوە تاوەکو دۆخی ناوچەکە سەقامگیر دەبێت.
زانیاریی زیاتر: کۆمپانیاکە لە ڕاگەیێنراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیاردراوە ئەمڕۆ گەشتی ژمارە (MS0719) کە بەرەو عەممان دەڕوات هەڵبوەشێنێتەوە. داوا لە کڕیارەکانی دەکات پێداچوونەوە بە وادەی بڕینی تیکتەکانیان بکەن و پەیوەندی بە ناوەندی خزمەتگوزاری پەیوەندییەکانی فڕۆکەوانی میسرەوە بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 5 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی یادی مەولوود لە شاری هەولێر
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب