حکومەتی ئیسرائیل گفتوگۆ لەبارەی ئاگربەست لەگەڵ لوبنان دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 تشرینی یەکەم

بنیامین نەتانیاهۆ- سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
هەرچەرندە جەنگی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا بەردەوامە و هێزەکانی ئیسرائیل لە پێشڕەویدان، بەڵام کابینەی ئەمنیی ئیسرائیل گفتوگۆ لەبارەی ئاگربەست لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبنان دەکات.
وێنە گەورەکە: دوای ئەنجامدانی زنجیرە هێرشێکی زۆر و ئامانجدار، ئیسرائیل ئێستا بیر لە کەمکردنەوەی هێرشەکانی بۆ سەر حیزبوڵڵا و لوبنان دەکاتەوە.
ڕاگەیێندراوی فەرمی: ئێلی کۆهێن، وەزیری وزەی ئیسرائیل بە رادیۆی گشتیی ئیسرائیلی ڕایگەیاند: "هەندێک گفتوگۆ لە کابینەی حکومەت سەبارەت بە ئاگربەست لەگەڵ حیزبوڵڵا هەن، بەڵام پێویستی بە کاتە بۆ گەیشتن بە ئەنجام".
زانیاریی زیاتر: ئیسرائیل داوای ئاگربەستێکی 60 ڕۆژە دەکات، بۆئەوەی حیزبوڵڵا تاکو دوای ڕووباری لیتانی بکشێتەوە کە نزیکەی 30 کیلۆمەتر لە سنوورەکانی ئیسرائیل دوورە، داواش دەکات سوپای لوبنان لەگەڵ هێزە نێودەوڵەتییەکان لە سنووری نێوان هەردوو وڵات جێگیر بکرێن، لە هەمانکاتدا لە ئەگەری هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر ئیسرائیل ئەو وڵاتە مافی جوڵاندنی سوپای خۆی هەبیت.
باکگرواند: بەپێی بڕیاری 1701ـی نەتەوەیەکگرتووەکان، کە کۆتایی بە شەڕی ئیسرائیل و حیزبوڵڵا لە ساڵی 2006 هێنا، تەنیا سوپای لوبنان و هێزەکانی ئاشتیپارێزی نەتەوەیەکگرتووەکان مافی پاراستنی سنوورەکانیان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە تەل ئەبیب لەلایەن حووسییەکانەوە دەکرێتە ئامانج
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە گرژیەکانی ناوخۆ و ناوچەکە ئەردۆغان و باخچەلی کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون