سێیەمین کۆبوونەوەی عێراق و تورکیا بۆ چارەسەری کێشەی ئاو بەڕێوەدەچێت
- ژینگە
- 31 تشرینی یەکەم

ئاڵای وڵاتانی تورکیا و عێراق
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی گەرەنتیکردنی پشکی ئاوی عێراق و گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێک کە جێگەی ڕەزامەندی هەردوولابێت، لیژنەی هەمیشەیی هاوبەشی ئاو لەنێوان عێراق و تورکیا لە ئەنقەرە کۆدەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: مانگی نیسانی ئەمساڵ عێراق و تورکیا لەسەر دروستکردنی ژمارەیەک پڕۆژەی ستراتیژی پەیوەست بە پاراستنی سامانی ئاو ڕێککەوتن، پڕۆژەکان حکومەتی عێراق بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی لایەنی تورکی جێبەجێ دەکرێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە بڵاویکردەوە، شاندی عێراق بەسەرۆکایەتیی حسێن عەبدولئەمیر بریکاری وەزارەتی ئاو گەیشتووەتە تورکیا، هاوکات بەشداری لە سێیەمین کۆبوونەوەی لیژنەی هەمیشەیی هاوبەش بۆ ئاو دەکات.
لە کۆبوونەوەکەدا چۆنیەتی باشتر پاراستنی سامانی ئاو و سوود لێوەرگرتنی، کێشە هەڵپەسێردراوەکانی تایبەت بە ئاو لەنێوان هەردوو وڵات، گەرەنتی وەرگرتنی پشکی عێراق لە ئاوی ڕووباری دیجلە و فورات و گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێک کە جێگەی ڕەزامەندی هەردوولابێت گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب