
ئەحمەد ئۆزەر، سەرۆکشارەوانی پێشتری ئەنسوریەت، وێنە: AA
ئاڤا نیوز
سەرۆکشارەوانی ئەنسوریەت لە ئیستانبووڵ کە سەر بە پارتی ئۆپۆزسیۆنی جەهەپەیە بەتۆمەتی پاڵپشتیکردنی پەکەکە دەستگیرکرا و لە کارەکەی دوورخرایەوە.
وێنە گەورەکە: ئەحمەد ئۆزەر، سەرۆکشارەوانی ئەنسوریەت، کە شارەوانییەکی سەر ئیستانبووڵە ڕۆژی ڕابردوو پۆلیس هەڵدەکوتنە سەر ماڵەکەیی و دەستبەسەری دەکەن، دوا بە دوای ئەوە کاردانەوەی سەرۆکی جەهەپە و دەسەڵاتدارانی دەم پارتی لێکەوتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە بڕیاری عەلی یەرلیکایە، وەزیری ناوخۆی تورکیا، لە کارەکەی دوورخرایەوە بە تۆمەتی هاوکاریی پەکەکە، وەکو شوێنگرەوەی قەیومێک کراوەتە سەرۆکشارەوانی ئەنسوریەت.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ئەو زانیارییانەی کە وەزارەتی ناوەخۆی تورکیا بڵاویکردووەتەوە، پێشتر خزمەکانی ئۆزەر بەشدارییان لە چالاکییەکانی پەکەکە کردووە، لەگەڵ ئەوەدا باوکی ئۆزە لە هەڵبژاردنەکانی 31ی ئادار ملیۆنێک و 280 هەزار لیرەی تورکی لە ڕێگەی حیساب بانکییەوە بۆ گواستراوەتەوە، کە گومانی ئەوەی لێدەکرێت لەلایەن پەکەکەوە بۆ پروپاگەندەی هەڵبژاردن بۆی ڕەوانە کرابێت.
کاردانەوەکان: ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکشارەوانی گەورەی ئیستەنبوڵ گوتی: بەم کارانە دەسەڵات دەیسەلمێنێت کە دەیەوێت لە حکومکردنی دەوڵەت دووربکەوێتەوە.
تونجەر بەکرهان، سەرۆکی دەم پارتی گوتی: بەسە ئیتر واز لەم کارانە بهێنن، ئاوا بەردەوام بن ئاشتەوایی لە تورکیا بە دی نایەت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە، پرسی ئاشتەوایی کورد و تورک لە وڵاتە بابەتی گەرمی پرسە سیاسییەکانە و لێدوانی سەرۆک پارتەکانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو مووشەک لە ئاسمانی سعودییە دەتەقێتەوە