ئاڤا نیوز
بە پشتیوانی ئەمریکا نزیکەی دوو مانگە ئیسرائیل جەنگی لەگەڵ حەماس گواستووەتەوە بۆ لوبنان کە تاوەکو ئێستا هەزاران کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە، ئەم شەڕە بووە کێبڕکێی تووندی نێوان کۆمارییەکان و دیموکراتەکان لە بانگەشەی هەڵبژاردندا.
وێنە گەورەکە: مانگی نۆی ئەمساڵ ئیسرائیل بە پشتیوانی ئەمریکا شەڕە درێژخایەنەکەی لەگەڵ حەماس بەرەو خاکی لوبنان درێژکردەوە، بەهۆیەوە زیاتر لە دوو هەزار کەس کوژران و زیاتر لە 13 هەزاری دیکەش بریندار بوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیسرائیل هێرشەکەی بۆ سەر لوبنان بە شێوازێکی سەرسوڕهێنەر دەستپێکرد، ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی چەکدارنی حیزبوڵڵای کردە ئامانج و بەسەدان ئەندام و چەکداری لێ کوشتن، دواتر لە 15-9-2024 ئیسرائیل بنکە و پێگەکانی حیزبوڵڵای بۆردوومان کرد.
زانیاریی زیاتر: هاووڵاتیانی لوبنان لەترسی ئەوەی هەمان چارەنووسی خەڵکی غەززەیان نەبێت، وڵاتەکەیان جێدەهێڵن و بەرەو عێراق و سووریا کۆچ دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: شەڕی ئیسرائیل و لوبنان و دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشێک بوو لە پروپاگەندەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، هەریەک لە کامالا هاریس، کاندیدی دیموکراتەکان و دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان بەشێوەیەکی جیاواز قسەیان لەسەر کرد.
لێدوانی فەرمی: ترەمپ لە تویتێکدا گوتی: "لە سەردەمی سەرۆکایەتیی مندا دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئارام بوو، کاتێک من دەبمەوە بە سەرۆک جارێکی دیکە ئارامی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەڕێنمەوە و ئەو کێشانە چارەسەر دەکەم کە کامالا هاریس و جۆ بایدن دروستیان کردووە".
بۆچوونی بەرامبەر: کامالا هاریس جەختی کردەوە دەبێت شەڕی لوبنان کۆتایی بێت و گوتی: "ئێمە کار دەکەین بۆ ئەوەی ئەم دۆخەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست بووە کۆتایی پێبهێنرێت".
ئەمەش بزانە: بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل، یونیفیل کە هێزێکی هاوبەشی نەتەوەیەکگرتووەکانە، پێگەکانی لە لوبنان دەمێنێتەوە و پنتاگۆنیش جێگیرکردنی توانای سەربازیی زیاتر لە ناوچەکەدا ڕادەگەیێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا وەڵامی لێدوانێکی ترەمپ دەداتەوە و بە گاڵتەجاڕ ناوی دەبات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: توانیمان 11 تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر بکوژین
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتن دوو مەرجی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە هەیە