
سامی ئەبو زوهری، سەرکردەی باڵای حەماس
ئاڤا نیوز
دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، سەرکردەیەکی باڵای بزووتنەوەی مقاوەمەی ئیسلامی "حەماس" داوا لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەکات سوود لە هەڵەکانی جۆ بایدن وەربگرێت.
لێدوانی فەرمی: سامی ئەبو زوهری، سەرکردەی باڵای حەماس لە لێدوانێکدا بە ڕۆیتەرزی گوتووە: سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەیخاتە بەردەم تاقیکردنەوەیەک بۆ تەرجەمەکردنی لێدوانەکانی کە دەڵێ توانای ئەوەی هەیە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا جەنگ ڕابگرێت".
سەرکردەکەی حەماس ئەوەشی گوتووە: "لەدەستدانی ئەو پۆستە لەلایەن دیموکراتەکانەوە باجی سروشتی هەڵوێستە تاوانکارییەکانی سەرکردایەتییەکەیانە بەرامبەر غەززە"، داوا لە ترەمپ دەکات "سوود لە هەڵەکانی" سەرۆک جۆ بایدن وەربگرێت.
لەلایەکی دیکە: باسم نەعیم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حەماس لە کەرتی غەززە، جەختی لەوە کردووتەوە کە واشنتن دەبێت "پاڵپشتی کوێرانە" بۆ ئیسرائیل ڕابگرێت و کۆتایی بە شەڕی کەرتی غەززە بهێنێت، ئەمەش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپی کۆماریخواز سەرکەوتنی خۆی لە کۆشکی سپی ڕاگەیاند.
باکگراوند: ڕۆژی 6-11-2024 ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پیران و سەرۆکایەتیی ئەمریکا ئاشکرا کرا و دۆناڵد ترەمپ لە ویلایەتی فلۆریداوە وتاری سەرکەوتنی پێشکەش کرد و خۆی وەکو 47ـەمین سەرۆکی ئەمریکا ناساند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو مووشەک لە ئاسمانی سعودییە دەتەقێتەوە