پەرلەمانی ئیسرائیل داننان بە دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستینیدا ڕەتدەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-02-22

كنێست- وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی ئیسرائیل، "کنێست" پڕۆژە بڕیارێکی پەسەند کرد و ناڕەزایی خۆی بەرامبەر بە داننانی یەکلایەنە بە درووستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەڵەستینیدا ڕەتدەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکيی: کنێست بە 99 دەنگی بەڵێ و نۆ دەنگی نەخێر، لە کۆی 120 ئەندامەکەی، لە سەر پێشنیازەکەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بۆ ڕەتکردنەوەی داننان بە دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین دەنگی دا.
بڕیارەكە بەمشێوەیەیە: "ئیسرائیل درێژە دەدات بە ناڕەزایی خۆی بەرامبەر بە بەفەرمیی ناسینی یەکلایەنەی دەوڵەتی فەڵەستینی. ئەم بەفەرمی ناسینە لە دوای کوشتارەکەی حەوتی ئۆکتۆبەر دەبێتە پاداشتێکی گەورە بۆ تیرۆریزم، کوشتارەکە وەها بێوێنە بوو کە دەبێتە ڕێگر لە بەردەم دەستگەیشتن بە هەر جۆرە رێککەوتنێکی ئاشتی لە داهاتوودا".
لێدوانی فەرميی: سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، پیرۆزبایی لە کنێست کرد و گوتی "نایەتەوە بیرم پڕۆژەیەک 99 ئەندامی لە کۆی 120 ئەندامی لەگەڵ بوو بێت، کەواتە پیرۆزبایی پەسەند کردنی ئەم پڕۆژەیە لە پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکانیش دەکەم".
باکگراوند: نزیکەی پێنج مانگە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە، زیاتر لە 29 هەزار کەس لە کەرتی غەززە کوژراون. تا ئێستاش هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست شکستیان هێناوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
21 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات