
ڤۆلۆدێمێر زێلینیسکی، سەرۆکی ئەمریکا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکیی هەڵبژێردراوی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دوای سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە ترەمپ دەکات.
بۆچی گرنگە: بە گوێرەی ئاژانسی ئاکسیۆسی ئەمریکی گفتوگۆکەی نێوان سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و سەرۆکی ئۆکراینا 25 خولەکی خایاندووە، ئیلۆن مەسک، گەورە ملیاردێری ئەمریکی تیایدا بەشدار بووە و زێلینسکی بە بۆچوونەکانی ترەمپ خۆشحاڵ بووە و سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتووی ئەمریکا پەیوەست بە شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا دڵنیا بووەتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: زێلینسکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی بە "پەیوەندییەکی نایاب" وەسف کردووە. سەرەڕای نیگەرانییەکان سەبارەت بە ئەگەری ئەوەی ترەمپ یارمەتییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراینا بوەستێنێت، بەڵام ئۆکراینییەکان لە گفتوگۆکانیان لەگەل تیمی ترەمپ و ڕاوێژکارەکانی، خۆشحاڵ و دڵنیان.
زانیاریی زیاتر: هاوکات ترەمپ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، بە بێ خستنەڕووی وردەکاریی زیاتر بە زێلینسکی ڕاگەیاندووە، "ئەمریکا پشتیوانی لە ئۆکراینا دەکات". ئەمە بووەتە هۆی ئەوەی زێلینسکی هەست بە نائومێدیی و نیگەرانیی زیاتر نەکات.
باکگراوند: ڕێککەوتی 2024/ 11/5 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوەچوو و تیایدا دۆناڵد ترەمپ، توانی بە بەدەستهێنانی 301 ئەندامی دەستەی هەڵبژاردن ببێتە 47ـین سەرۆکی ئەمریکا لەبەرامبەر 226 ئەندامی دەستەی هەڵبژاردنی کامالا هاریس.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
32 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا وەڵامی لێدوانێکی ترەمپ دەداتەوە و بە گاڵتەجاڕ ناوی دەبات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: توانیمان 11 تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر بکوژین
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتن دوو مەرجی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە هەیە