
دۆناڵد ترەمپ،سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا؛ وێنە ئەرشیفە
ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بانگێشتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بۆ تورکیا دەکات و داواشی لێدەکات بانگێشتنامەکەی ڕەت نەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: تورکیا لە سەردەمی ئیدارەی ترەمپ لە ساڵانی 2016 تا 2020 پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا باش بوو، بە دووبارە دەست بەکاربوونەوەی ترەمپ، ئەردۆغان دەیەوێت پرسی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ یەپەگە لە سووریا، ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل لەگەڵ ترەمپ باس بکات و ڕازی بکات بەوەی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ یەپەگە ڕابگرێت.
لێدوانی فەرمی: ئەردۆغان بۆ ڕۆژنامەنووسان قسەی کرد و ڕایگەیاند: "ئێمە لە ماوەی سەرۆکایەتیی پێشوودا لەگەڵ بەڕێز ترەمپ پێکەوە کارمان کردووە، هەرچەندە ناوبەناو بیرکردنەوەمان جیاواز بووە، بەڵام هاوبەشی نمونەیی تورکیا و ئەمریکا مشتومڕی لەسەر ناکرێت".
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆککۆماری تورکیا وەسفی بە توانایی ترەمپی کرد بەوەی دوای هەوڵێکی زۆر توانی ببێتەوە سەرۆکی ئەمریکا و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد "کەم سەرۆک هەیە بتوانێت ئەو هەموو ئاستەنگە تێپەرێنێت و جارێکی دیکە کورسی سەرۆکایەتیی وەربگرێتەوە".
زانیاریی زیاتر: تورکیا هیوادارە ترەمپ شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوەستێنێت، هەروەها ئەگەر ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل بوەستێنێت، دەستپێکێکی باش دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
30 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات