واشنتن کارمەندی کۆمپانیا تایبەتییە سەربازییەکان ڕەوانەی ئۆکراینا بکات
- جیهان
- 9 تشرینی دووەم

ژمارەیەک لەو کەرەستە سەربازییانەی کە واشنتن بۆ ئۆکراینای ناردوون
ئاڤا نیوز
بە گوێرەی زانیارییەکانی بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا، واشنتن بەنیازە "ژمارەیەکی کەم" لە کارمەندانی کۆمپانیا تایبەتییە سەربازییەکان ڕەوانەی ئۆکراینا بکات بۆ چاککردنەوەی تەکنیکیی ئەو چەکە ئەمریکییانەی بۆ کیێڤی ناردووە.
وێنە گەورەکە: ئەمریکا کە پاڵپشتی سەرەکی ئۆکراینایە، لە شووباتی 2022ـەوە لەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ئۆکڕاینا و ڕووسیا تاوەکو ئێستا زیاتر لە 60 ملیار دۆلاری وەک هاوکاریی سەربازیی بۆ ئۆکراینا ناردووە، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە تاوەکو ئێستا کاری کۆمپانیا تایبەتییە سەربازییەکان لە ناوخۆی ئۆکراینا ڕێگەپێدراو نییە.
ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: بە پێی زانیارییەکانی بەرپرسە باڵاکەی ئەمریکا کە نەیوستووە ناوی بهێنرێت: "ئەو کارمەندانە دوور دەبن لە هێڵی پێشەوەی شەڕ، تەنیا کاریان خێرا چاککردنەوەی ئەو کەرەستە و چەکە سەربازییانە دەبێت کە بۆ ئۆکراینا نێردراوە، بۆ ئەوەی بتوانرێت ئەو چەکانە بە زووترین کات بگەڕێنرێنەوە هێڵی پێشەوەی بەرگریی.
زانیاریی زیاتر: واشنتن کۆمەڵێک کەرەستەی سەربازیی دیکەی بۆ ئۆکرانیا دابین کردووە، لەوانە مووشەکهەڵگرەکانی هیمار، تانک و ئۆتۆمبێلی دیکەی سەربازیی.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا، پرسیار لەبارەی داهاتووی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ کیێڤ دروست دەکات. پێش دەستبەکاربوونی ترەمپ و ڕادەستکردنی دەسەڵاتەکان بە ئیدارەی نوێ، بایدن دەیەوێت ئەو پارانەی بۆ هاوکاریکردنی ئۆکراینا تەرخانکراون ڕەوانەی ئەو وڵاتەیان بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ پێشمەرگەیەک گیانی لەدەست دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کۆبوونەوەی پاریس ئەوروپا گەرەنتی ئاسایشی ئۆکراینا پێشکەش دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ هۆشداری بە پووتین سەبارەت بە ئۆکراینا دەدات
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات