
تابلۆی قەزای شارەزوور
ئاڤا نیوز
بۆنێکی ناخۆش لە سنووری قەزای شارەزوور و سەیدسادق بڵاو بووەتەوە، هاوکات دوو لیژنە بۆ لێکۆڵینەوە لە سنووری قەزای شارەزوور و شارۆچکەی عەربەت لە سلێمانی ڕاسپێردراون.
وێنە گەورەکە: لە کاتێکدا حاڵەتەکانی سکچوون و ڕشانەوە لە شارەزوور هاووڵاتیانی نیگەران کرد، بۆنێکی ناخۆش ڕووی لە سنوورەکە کردووە و سەرچاوەکەی دەستنیشان نەکراوە.
لێدوانی فەرمی: رزگار غەفوور، قایمقامی قەزای شارەزوور بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ پۆلیسی دارستان و ژینگە لەگەڵ لیژنەی سووتەمەنی، لە سنووری قەزای شارەزوور لێکۆڵینەوەیان لە دوو گارگەی غاز کردووە تا بە سەرچاوەی بۆنە ناخۆشەکە بگەن، بەڵام دەرکەوتووە کە بۆنەکە سنووری شارەزور نییە، تەنیا ڕووی لە ناوچەکە کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشناسی بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەگەر هاتوو سەرچاوەی بۆنە ناخۆشەکە کارگەکان، مەیدانی ئاژەڵان و ئاوی تانجەڕۆۆ نەبێت، ئەوا بەپێی زانستی کەشناسی پلێتەکانی زەوی دەجوولێن و غازی چینەکانی زەوی دێتە دەرەوە، ئەمەش لە کاتێکدا ڕوو دەدات کە ئەگەری دروستبوونی بوومەلەرزە بە پلەی 5 بۆ 6ی ڕێختەر هەبێت.
باکگراوند: دروستبوونی ئەم بۆنە لە کاتێکدایە کە بەهۆی شکانی بۆڕی ئاو لە شارەزوور، زیاتر لە دوو هەزار و 200 کەس لە سنوورەکە تووشی سکچوون و ڕشانەوە بوون کە زۆربەیان منداڵ بوون، هاوکات لە نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف بەگ لە قەزاکە چارەسەریان وەرگرت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
کارەبای 24 کاتژمێری بۆ تەواوی قەزای خەبات دابینکرا
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: داوای دواخستنی دەنگدانمان لەسەر یاسای حەشد کردووە
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان عێراق و سەڵتەنەی عومان دەست پێ دەکات
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- ژینگە
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان خێزان لە سێ پارێزگای عێراقەوە بەهۆی بێئاوییەوە ئاوارە دەبن