ئەکسیۆس: ترەمپ تاوتوێی شەڕی غەززە و لوبنانی لەگەڵ وەزیرێکی ئیسرائیل کردووە
- جیهان
- 12 تشرینی دووەم

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و ئاڵای ئیسرائیل، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
ماڵپەری ئەکسیۆسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، وەزیرێکی ئیسرائیل لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کۆبووەتەوە و باسیان لە شەڕی غەززە و لوبنان کردووە.
وێنە گەورەکە: دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، توانی سەرکەوتن بەسەر کامالا هاریسی ڕکابەری تۆمار بکات و جارێکی تر ببێتەوە بە سەرۆک، دوای ئەوە ماوەی چەند ڕۆژێکە پەیوەندی و گفتوگۆی لەگەڵ سەرۆک و کاربەدەستی وڵاتان دەستپێکردووە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بە گوێرەی ئەو هەواڵەی کە ماڵپەری ئەکسیۆسی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە:'' دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ ڕۆن دێرمر، وەزیری کاروباری ستراتیژی ئیسرائیل کۆبووەتەوە، هاوکات باسیان لە پرسە تایبەتەکانی سەبارەت بە شەڕی غەززە و لوبنان کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا ترەمپ ئەو کارانەی کە دەیەوێت ئیسرائیل کاریان لەسەر بکات یان نەکات پێش دەستبەکاربوونی پێێ ڕایگەیاندووە''.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، وەزیرەکەی ئیسرائیل لە میانەی کۆبوونەوەکەدا پلانی دوو مانگی داهاتووی وڵاتەکەی بۆ شەڕی غەززە و لوبنانی بە ترەمپ ڕاگەیاندووە.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی ئەمریکا ئێستا خەریکی ڕێکخستنەوە و پێکهێنانی کابینەی نوێی سەرۆکایەتییەکەیەتی و بڕیارە لە 20-1-2025 دەستبەکار بکات، لە ئێستاوە چاوەکان لەسەر ترەمپن بۆ یەکلاکردنەوەی شەڕی غەززە و لوبنان هاوکات جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: واشنتن پێشنیازی کۆبوونەوەی بۆ تاران کردووە