شوان محەممەد: سوودانی دەیەوێت کێشەکان لەگەڵ هەولێر بە ئیداری چارەسەر بکات
- عێراق
- 13 تشرینی دووەم
شوان محەممەد، شرۆڤەکاری سیاسی و بەرپرسی پێشووتری لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا
ئاڤا نیوز
شرۆڤەکاری سیاسی دەڵێت، سەرەڕای ڕێگرییەکان بەڵام محەممەد شیاع سوودانی و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەیانەوێت کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە ئیداری چارەسەر بکەن.
وێنە گەورەکە: کاتژمێر 09:00ی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێر و لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە، دوانیوەڕۆش سەردانی سلێمانی دەکات و چاوی بە ژمارەیەک سەرۆک حیزب دەکەوێت.
لێدوانی فەرمی: شوان محەممەد، شرۆڤەکاری سیاسی و بەرپرسی پێشووتری لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لەکاتی بەشداریکردنی لە گەشتێکی هەواڵەکانی ئاڤا میدیا باسی لە ئامانج و گرنگیی سەردانەکەی سوودانی بۆ هەرێمی کوردستان کرد.
چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکان دەبێت، لەمبارەیەوە شوان محەممەد وتی: "سەردانەکە نیەتباشییە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
چارەسەرەکان: وەک شوان محەممەد باسی کرد: "سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی دەیانەوێ کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە ئیداری چارەسەر بکەن، هەرچەندە چوارچێوەی هەماهەنگی و هەندێک لایەنی کوردستانی هەوڵ دەدەن کێشە ئیدارییەکان بە سیاسی بکرێن و بەربەست لەپێش هەنگاوەکانی سوودانی دابنێن".
لەلایەکی دیکەوە: پرسی مووچە یەکێکە لەو بابەتانەی لە کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆدا قسەی لەسەر دەکرێت، لەمبارەیەوە شوان محەممەد وتی: "کێشەی مووچە لە بنەڕەتدا لێدانە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی لە گەشەکردن بووەستێت، هەندێک لایەنی سیاسیی عێراقی ترسیان لە پەرەسەندنی ئابووری و سیاسیی هەرێمی کوردستان هەیە و، پێیانوایە گەشەکردنی کوردستان وا دەکات شەقامی عێراقی بە فاشلیان بزانن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە