
ئاڵای عێراق
ئاڤا نیوز
عێراق بۆ چوارەم ساڵ نەوت بە لوبنان دەدات، بڕەكەشی بۆ دوو ملیۆن تۆنی ساڵانە بەرزكردووەتەوە.
وێنە گەورەكە: ڕێككەوتنێك لەنێوان عێراق و لوبناندا هەیە كە بەگوێرەی ڕێككەوتنەكە، عێراق سووتەمەنی پێویست بۆ لوبنان دابین دەكات، لەبەرامبەر نرخی ئەو سووتەمەنییەش، لوبنان پێداویستی عێراق لە بواری خزمەتگوزاریی و كاڵای جۆراوجۆر پڕدەكاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەلید فەیاز، وەزیری وزە و سەرچاوەكانی ئاوی لوبنان، ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بۆ ساڵی چوارەم لەسەریەك، ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر درێژكردنەوەی گرێبەستی دابینكردنی سووتەمەنی بۆ لوبنان تاوەكو كۆتایی ساڵی 2025. هاوكات بڕەكەشی بەرزكردووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: بڕی سووتەمەنی دابینكراو بۆ دوو ملیۆن تۆن زیادكراوە كە پێشبینی دەكرێت ئەم هەنگاوە تاڕاددەیەك چارەسەری قەیرانی كارەبای بەیروت بكات.
باكگراوند: ڕێككەوتنی نەوت بەرامبەر خزمەتگوزاری لە تەمموزی 2012 لەنێوان عێراق و لوبنان واژۆكرا و بۆ ماوەی ساڵێك جێبەجێكرا و دواتر بۆ ماوەی 10 ساڵ وەستا، پاشان لەساڵانی 2022 و 2023 گرێبەستەكە نوێكرایەوە و ئێستاش حكومەتی عێراق ڕەزامەندی نیشانداوە بۆ ساڵی چوارەمیش درێژبكرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
20 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی دژی هێرشی ئیسرائیل هاتنە دەنگ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
14 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
18 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە
- بزنس
- 15 حوزەیران
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە