
سەربازێکی ئەمریکی کە وادەردەکەوێت تووشی خەمۆکی بووبێت
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پێنتاگۆن) ڕایدەگەیێنێت، تەنها لە ساڵی 2023دا 523 سەربازی ئەمریكی خۆیان كوشتووە، ژمارەكەش بەراورد بە ساڵی پێشووتر بەرزبووەتەوە.
وێنە گەورەكە: خۆكوشتنی سەربازانی ئەمریكی لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردەیەكی مەترسیدار و بەگوێرەی ئامارە فەرمییەكانی پێنتاگۆن، لە هەر 100 هەزار سەربازی ئەمریكی، ڕێژەی 9%ـی سەربازان كۆتایی بەژیانی خۆیان دەهێنن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەراورد بە ساڵی 2022، كە 493 سەرباز كۆتاییان بەژیانیان هێنابوو، ساڵی ڕابردوو ڕێژەكە بەرزبووەتەوە و زۆربەی ئەو سەربازانەی خۆیان دەكوژن، گەنجن.
هۆكاری زانراوەکان: بەگوێرەی لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریكا، تێكچوونی دۆخی دەروونی سەربازان بەتایبەت دوای گەڕانەوەیان لە جەنگ و ڕووبەڕووبوونەوە چەكدارییەكان، هۆكاری خۆکوشتنی ئەو سەربازانەیە.
چارەسەرەکان: بۆ كەمكردنەوەی دیاردەی خۆكوشتنی سەربازان، پێنتاگۆن بەپێویستی دەزانێت سەرباز لەكاتی تەواوبوونی ئەركەكەی، چەكەكەی ڕادەست بكاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت و وەڵامی جددیمان دەبێت
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کۆنترۆڵکردنی شارێکی دیکەی ئۆکراینا ڕادەگەیێنێت
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی قوربانییانی بومەلەرزەکەی ئەفغانستان بۆ هەزار و 400 کەس بەرز بوویەوە
- جیهان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆچوونی زەوی لە سوودان گوندێک بە تەواوی دەسڕێتەوە
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
مادۆرۆ بۆ ڕۆبیۆ: تۆ هەوڵی خوێنڕشتن و لەکەدارکردنی ناوی ترەمپ دەدەیت