حیزبوڵڵا کوژرانی بەرپرسی ڕاگەیاندنی حیزبەکەیان پشتڕاست دەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 تشرینی دووەم

کوژرانی محەمەد عەفیف نابلسی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی حیزبوڵڵای لوبنان
ئاڤا نیوز
حیزبوڵڵای لوبنان بە فەرمی کوژرانی محەمەد عەفیف نابلسی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی حیزبەکەیانی لە هێرشێکی ئیسرائیل لە بەیروت پشتڕاست کردەوە.
وێنە گەورەکە: بە ئامانجگرتنی سەرکردەکانی حیزبوڵڵای لوبنانی لەلایەن ئیسرائیلەوە بەردەوامە و ڕۆژی یەکشەممە محەممەد عەفیف، بەرپرسی پەیوەندییەکانی ڕاگەیاندنی حیزبوڵڵای لوبنان لە هێرشێکی ئیسرائیل لە بەیروتی پایتەختی لوبنان کوژرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند: "پرسەی خۆمان ڕادەگەیێنین بەبۆنەی شەهیدبوونی سەرکردەیەکی گەورەی میدیا لەسەر ڕێگای قودس، لە هێرشێکی تاوانکارانەی ئیسرائیلدا".
چی ڕوویدا: ڕۆژی یەکشەممە 17-11-2024، چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی لوبنانی ئەوەیان بە ئاژانسەکانی هەواڵ ڕاگەیاندبوو کە محەممەد عەفیف لە هێرشێکی ئیسرائیل لە بەیرووت کوژراوە، هاوکات سوپای ئیسرائیلیش ڕایگەیاند: ئامانجی هێرشەکەیان بۆ سەر بەیرووت بۆ بە ئامانجگرتنی محەممەد عەفیف بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: محەممەد عەفیف لە ساڵی 2014وە وەک بەرپرسی پەیوەندییە میدیاییەکانی حیزبوڵڵا دامەزراوە، جگە لەوەی وەک ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی نەسروڵڵا کاری کردووە. هاوکات لە ساڵی 2006 سەرپەرشتی هەواڵ و بەرنامە سیاسیەکانی کەناڵی هەواڵی مەناری پارتەکەی کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە تەل ئەبیب لەلایەن حووسییەکانەوە دەکرێتە ئامانج
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە گرژیەکانی ناوخۆ و ناوچەکە ئەردۆغان و باخچەلی کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون