
دیمەنی بەندەری ئەنزالی، کە خراوەتە لیستی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا
ئاڤا نیوز
ئەڵمانیا ئامادەکاری دەکات بۆ سەپاندنی گەمارۆی نوێ لەسەر ئێران، ئێرانیش هۆشداری بە یەکێتی ئەورووپا دەدات بەرامبەر سەپاندنی سزاکان بەسەریدا.
وێنە گەورەکە: یەکێتی ئەوروپا سزاکانی دژی ئێران فراوانتر کردووە بەهۆی پشتیووانی تاران لە ڕووسیا لە شەڕی دژ بە ئۆکراینا بە گواستنەوەی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ئەو وڵاتە لەڕێگەی کەشتی ئێرانەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنالینا بێربوک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەڵمانیا گەمارۆ نوێیەکانی دژ بە ئێران ئامادە دەکات و لەم نێوەندەدا گرنگی بە پشتیوانی چین لە "پیشەسازی" فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانیش دەدات.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە کاردانەوەی بە ئەگەری گەمارۆدانی هێڵەکانی کەشتیووانی لەلایەن یەکێتی ئەوروپا، هۆشداریدا لەوەی ئێران بەرامبەر هەر "کارێکی نەشیاو" دژی بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەی دەبێتەوە و بێ وەڵام نابێت.
لەلایەکی دیکەوە: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیبووی کە یەکێتیی ئەوروپا بەنیازە بە "ئیدیعای درۆی گەیاندنی مووشەکەکانمان بۆ ڕووسیا" سزای کەشتیووانی ئێرانی بسەپێنێت و هۆشداریشیدا کە "ئەم ڕەفتارانە دەبنە هۆی ئەوەی ئێمە بەردەوام بین لەسەر ئەو شتانەی کە یەکێتی ئەوروپا دەیەوێت ڕێگری لێ بکات".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا وەڵامی لێدوانێکی ترەمپ دەداتەوە و بە گاڵتەجاڕ ناوی دەبات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: توانیمان 11 تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر بکوژین
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتن دوو مەرجی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە هەیە