نەتانیاهۆ: بەشێک لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانمان کردە ئامانج
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 تشرینی دووەم

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل - ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی هێرشەکانی بۆ سەر ئێران دەڵێت، هێرشەکەی ڕۆژی 26ـی ئۆکتۆبەر توانای بەرگریی و بەرهەمی مووشەکیی ئەو وڵاتەی لاواز کردووە، بەڵآم نەبووەتە هۆی ئەوەی ئێران نەتوانێت بە چەکی ئەتۆمی دەستی بگات.
وێنە گەورەکە: بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ دووشەممە لەبەردەم پەرلەمانی ئیسرائیل وتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بە هێرشە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر ئێران کرد کە زیانی بە بەشێک لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئەو وڵاتە گەیاندووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە وتەیەکیدا لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، هێرشەکانی تۆڵەسەندنەوەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران توانای بەرگریی و بەرهەمی مووشەکیی ئەو وڵاتەی لاواز کردووە و زیانیشی بە بەشێک لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئەو وڵاتە گەیاندووە.
نەتانیاهۆ گوتیشی "ئەوە شتێکی شاراوە نییە کە بەشێکی تایبەت لە بەرنامەی ئەتۆمی هەبوو کە لەم هێرشەدا کرایە ئامانج." ئاماژەشی بەوە کرد، هێرشەکەی ڕۆژی 26ـی ئۆکتۆبەر لەگەڵ ئەوەی تواناکانی ئێرانی لاواز کردووە و زیانی بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی گەیاندووە، بەڵام نەبووتە هۆی ئەوەی ئێران نەتوانێت دەستی بگات بە چەکی ئەتۆمی.
باکگراوند: پێشتر ئاژانسی ئاکسیۆسی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، ئیسرائیل ناوەندێکی توێژینەوەی چەکی ئەتۆمیی لە پارچین کردووەتە ئامانج. تا ئێستا ئێران هیچ کاردانەوەیەکی بەرامبەر بە ڕاپۆرتەکەی ئاکسیۆس و وتەکانی نەتانیاهۆ نیشان نەداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 3 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی یادی مەولوود لە شاری هەولێر
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب