ئۆکراینا بۆی هەیە بە مووشەکی ئەمریکا قووڵاییەکانی خاکی ڕووسیا بکاتە ئامانج
- جیهان
- 19 تشرینی دووەم

بەکارهێنانی مووشەکی دوورمەودای ئەمریکی لە ئۆکرانیا، وێنە: bbc
ئاڤا نیوز
ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، ڕێگەی بە ئۆکراینا دا تاوەکو لە شەڕی دژ بە ڕووسیا دا مووشەکی دوورمەودای درووستکراوی ئەمریکا بۆ پێکانی ئامانجەکانی لە ناو خاکی ڕووسیا بەکار ببات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مووشەکەکان لە جۆری (ATACMS)ـن و دوای هەڵکردنی گڵۆپی سەوزی ئەمریکا، ئۆکراینا دەتوانێت نزیکەی 250 ئامانجی گرنگ لە ناو خاکی ڕووسیا بپێکێت؛ لەوانە 17 پێگەی هێزی ئاسمانیی ڕووسیا، بەڵام ڕووسیا پێشتر بەشی زۆری فڕۆکە و توانا سەربازییەکانی بۆ شوێنانی دوورتر لە دەستگەیشتنی مووشەکە دوورمەوداکان گواستوونەتەوە.
ATACMS مووشکی بالیستیی درێژمەودایە، خێراییەکەی لە خێرایی دەنگ زیاترە، بە سووتەمەنی ڕەق کار دەکات، دەتوانێت 300 کیلۆمەتر ببڕێت، درێژیی مووشەکەکە چوار مەترە، کێشی 1670 کیلۆگرامە، ساڵی 1986 دیزاین کراوە و لە 1991ـەوە بەکار دەبرێت.
لەلایەکی دیکەوە: کرێملین، کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا، لە کاردانەوەیەکدا ڕەخنەی لە بڕیارەکەی ئەمریکا گرت و گوتی ئەم بڕیارە نەوت بە ئاگری شەڕەکەدا دەکات و هاوکات گرژییەکانی نێوان ڕووسیا و ئەمریکاش دەباتە قۆناغێکی نوێ.
لێدوانی فەرمی: لە ناوخۆی ئەمریکاش، دۆناڵد ترەمپ جونیەر، کوڕە گەورەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، ڕەخنەی لە بڕیارەکە گرت و گوتی، بایدن دەیەوێت بەر لە دەستبەکاربوونی ترەمپ جەنگی جیهانیی سێیەم هەڵگیرسێنێت.
زانیاریی زیاتر: هێشتا ئۆکراینا سوودی لەم ڕێگەپێدانەی ئەمریکا وەرنەگرتووە و مووشەکەکانی بۆ بەئامانجگرتنی ئامانجەکان لە قوولایی خاکی ڕووسیا بەکار نەبردوون، هاوکات ڕووسیا بەڵێنی داوە لە ئەگەری بەکاربردنیان وەڵامێکی گونجاوی بۆ ئۆکراینا دەبێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ پێشمەرگەیەک گیانی لەدەست دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کۆبوونەوەی پاریس ئەوروپا گەرەنتی ئاسایشی ئۆکراینا پێشکەش دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ هۆشداری بە پووتین سەبارەت بە ئۆکراینا دەدات
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات