بەهۆی گەشتکردنی تەیف سامی خەرجکردنی مووچەی مانگی 10 دەکەوێتە دوای سەرژمێری
- بزنس
- 19 تشرینی دووەم

گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بڕیار بوو لەم چەند ڕۆژەدا مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت. بەڵام بەهۆی سەفەری وەزیری دارایی عێراق بۆ دەرەوەی وڵات، خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکەوێتە دوای سەرژمێری دانیشتووان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لەکاتێکدا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چاوەڕوان بوون بەغدا مووچەی فەرمانبەران بنێرێت، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا بەهۆی گەشتکردنی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە دوای ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان.
ئەمەش بزانە: دەسەڵاتی خەرجکردنی مووچە لەدەستی تەیف سامییە، ئەمەش وا دەکات تاوەکو لەسەفەرەکەی نەگەرێتەوە نەتوانرێت پارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نزیکەی 50 ڕۆژە بەغدا مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ڕەوانە نەکردووە.
زانیاریی زیاتر: لەماوەی ڕابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی 10ـی ڕەوانەی بەغدا کرد. بەڵام بەغدا بیانووی جۆراوجۆر هەڕۆژە و بەربەستێک بۆ ڕەوانەکردنی مووچەی فەرمانبەران دروست دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە