ئیسرائیل بەرپرسێکی پلە باڵای حیزبوڵڵا لە سووریا دەکوژێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 تشرینی دووەم

بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر حیزبوڵڵا، وێنە: bbc
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا کوژرانی بەرپرسێکی پلە باڵای حیزبوڵڵای لوبنانی لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا ئاشکرا دەکات.
وێنە گەورەکە: ئیسرائیل بەردەوامە لە بە ئامانجگرتنی سەرکردە و بەرپرسە پلە باڵاکانی حیزبوڵڵا لە خاکی لوبنان و سووریا، تاوەکو ئێستاش چەندین سەرکردەو بەپرسی پلە باڵای ئەو حیزبەی کوشتوون، دواترینیان کوشتنی بەرپرسی ڕاگەیاندنی حیزبوڵڵا بوو لە لوبنان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی هەواڵی ئاژانسەکانی ئەمریکا لەسەر زاری بەرپرسێک لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئەوەی ئاشکرا کردووە، لە هێرشێکی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا یەکێک لە بەرپرسە پلە باڵاکانی حیزبوڵڵا کوژراوە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی سەرچاوەکانی کەناڵی CNNی ئەمریکی، هێرشەکەی ئیسرائیل لە سووریا بۆ بە ئامانجگرتنی "عەلی موسا دەقدوق" بووە، بەرپرس بووە لە دانانی پلانی هێرشکردن بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، پێش کشانەوەیان لە ساڵی 2011.
لە هەمان کاتدا: بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی سووریا، دوایین هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا دوو ڕۆژ لەمەوبەر بووە، لە هێرشەکەدا ژمارەیەک باڵەخانە لە شاری تەدمور لە سووریا کراونەتە ئامانج و بەهۆیەوە 30 کەس کوژراون و زیاتر لە 50 کەسیش بریندار بوونە.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە تەل ئەبیب لەلایەن حووسییەکانەوە دەکرێتە ئامانج
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە گرژیەکانی ناوخۆ و ناوچەکە ئەردۆغان و باخچەلی کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون