ناتۆ و ئۆکراینا لە دوای بەکارهێنانی مووشەکی 'ئۆریشنیک' لەلایەن ڕووسیا کۆدەبنەوە
- جیهان
- 23 تشرینی دووەم

مارک ڕووتێ، سکرتێری گشتیی ناتۆ و ڤۆلۆدیمێر زێلینسیکی، سەرۆکی ئۆکراینا
ئاڤا نیوز
بڕیارە هەفتەی داهاتوو ناتۆ و ئۆکراینا کۆدەببەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ڕووسیا مووشەکێکی نوێی لە جەنگەکەیدا بەرامبەر بە ئۆکراینا بەکارهێنا.
وێنە گەورەکە: پاش ئەوەی ئەمریکا ڕێگای بە ئۆکراینا دا مووشەکی دوورمەدای ئەمریکی بەکاربێنێت دژی ڕووسیا، لەبەرامبەردا ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕێگەیدا سووپاکەی مووشەکێکی نوێ بەکاربێنێت کە مووشەکێکی بالیستیکە و ناوی "ئۆریشنیک"ـە. هاوکات پووتین ئەوەشی خستوەتە ڕوو کە سیستمی بەپەرچدانەوەی ئەمریکی ناتوانێت ڕێگربێت لە ئۆریشنیک و ئامانجەکەی خۆی دەپێکێت.
لەلایەکی دیکەوە: ڤلۆدیمێر زێلینیسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، داوای لە هاوپەیمانەکانی کردووە کە چەکی بەرگریی ئاسمانی زیاتر بدرێت بە وڵاتەکەی، ئەمەش دوای ئەو هێرشەی بە مووشەکی ئۆریشنیک کرایە سەر ئۆکراینا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیارییەکان دوای ئەوەی مۆسکۆ بۆ یەکەمجار مووشەکی موورمەودای ئۆریشنیک دژی کیێڤ بەکارهێنا، ناتۆ و ئۆکراینا بۆ تاوتوێكردنی ئەو پێشهاتە نوێیە دەیانەوێت کۆببنەوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: کریملن ڕایگەیاند، "بەکارهێنانی مووشەکی ئۆریشنیک ئاگادارکردنەوەی خۆرئاوا بوو. هاوکات هێرشەکان زیاتر دەبن گەر مەترسییەکانی سەر ڕووسیا لەبەرچاو نەگیرێت".
ئەوەی پێویستە بزانیت: بەکارهێنانی ئەو مووشەکە لەلایەن ڕووسیاوە، دڵەڕواکێی لەناو وڵاتانی خۆرئاوا دروستکردووە. دۆناڵد تۆسک، سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا بەکارهێنانی ئەو مووشەکە لەلایەن ڕووسیاوە بە مەترسی ناودەبات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا وەڵامی لێدوانێکی ترەمپ دەداتەوە و بە گاڵتەجاڕ ناوی دەبات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: توانیمان 11 تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر بکوژین
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتن دوو مەرجی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە هەیە