هەفتەی داهاتوو ناتۆ و ئۆکراینا لەسەر پرسی گۆڕانکاری لە جەنگ کۆدەبنەوە
- جیهان
- 24 تشرینی دووەم

سەرۆکی ئۆکراینا لە ناتۆ، وێنە: bbc
ئاڤا نیوز
بەهۆی ئەو گۆڕانکارییەی لە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا هاتووەتە ئاراوە لە شێوازی جەنگدا، هەفتەی داهاتوو سەرۆکی ئۆکراینا لەگەڵ ناتۆ کۆدەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: پاش ئەوەی ئەمریکا ڕێگای بە ئۆکراینا دا مووشەکی دوورمەودای ئەمریکی بەکاربێنێت دژی ڕووسیا، ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، ڕێگایدا سووپاکەی مووشەکێکی نوێ بەکاربێنێت کە مووشەکێکی بالیستییە و ناوی ئۆریشنیکە. هاوکات پووتین ئەوەشی خستوەتەڕوو کە سیستەمی بەرپەرچدانەوەی ئەمریکی ناتوانێت ڕێگربێت لە ئۆریشنیک و ئامانجەکەی خۆی دەپێکێت.
لەلایەکی دیکەوە: ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، داوای لە هاوپەیمانەکانی کردووە کە هێزی بەرگری ئاسمانی زیاتر بدرێت بە وڵاتەکەی، دوای ئەو هێرشەی بە مووشەکی ئۆریشنیک کرایە سەر ئۆکراینا.
زانیاری زیاتر: کریملن ڕایگەیاند، بەکارهێنانی مووشەکی ئۆریشنیک ئاگادرکردنەوەی خۆرئاوا بوو. هاوکات هێرشەکان زیاتر دەبن گەر مەترسییەکانی سەر ڕووسیا لەبەرچاو نەگیرێت.
پێویستە ئەوەش بزانیت: بەکارهێنانی ئەو مووشەکە لەلایەن ڕووسیاوە، دڵەڕواکێی لەوڵاتانی خۆرئاوا دروستکردووە. دۆناڵد تۆسک، سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا ڕایگەیاند، بەکارهێنانی ئەو مووشەکە لەلایەن ڕووسیاوە بەرەو مەترسییەکی گەورەمان دەبات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا وەڵامی لێدوانێکی ترەمپ دەداتەوە و بە گاڵتەجاڕ ناوی دەبات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: توانیمان 11 تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر بکوژین
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتن دوو مەرجی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە هەیە