وەزیری دەرەوەی لوبنان: چاوەڕێی دەکەین ئەمشەو ئاگربەست ڕابگەیێنرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 تشرینی دووەم
عەبدوڵڵا بوحەبیب، وەزیری دەرەوەی لوبنان، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی لوبنان هیواخوازە ئەم ئێوارەیە ئاگربەست لەگەڵ حیزبوڵڵا ڕابگەیێنرێت و چاوەڕێی ئەوە دەکەن ئیسرائیل ئاگربەستەکە قبووڵ بکات.
وێنە گەورەکە: ماوەی 60 ڕۆژە هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر بەیرووتی پایتەختی لوبنان بەردەوامە، تاوەکو ئێستا بەگوێرەی دوایین ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی لوبنان، سێ هەزار و 754 کەس کوژراون و 15 هەزار و 626 کەسی دیکەش برینداربوون.
لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵا بوحەبیب، وەزیری دەرەوەی لوبنان ڕایگەیاند: حکومەتی لوبنان پێنج هەزار سەرباز لە باشووری وڵاتەکە بڵاو دەکاتەوە وەک بەشێک لە پابەندبوونەکانی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست کە چاوەڕوان دەکرێت بەمزووانە واژۆ بکرێت.
زانیاریی زیاتر: وەزیری دەرەوەی لوبنان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەوان لەگەڵ ئاگربەستدان و ڕایگەیاند، "هیوادارم ئەم ئێوارەیە بتوانین ئاگربەستمان هەبێت، هەمووان چاوەڕێی ئەوە دەکەن ئیسرائیل ئاگربەستەکە قبوڵ بکات".
ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت: وەزیری لوبنان هیوای خواست ئەمشەو بگەنە ڕێککەوتن و جەختی لەوە کردەوە، حکومەتی لوبنان چاوەڕێی ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیسرائیلە لەسەر پەسەندکردنی ڕێککەوتنەکە.
لەلایەکی دیکە: سەرچاوەکانی نزیک لە هەردوو سەرۆکی ئەمریکا و فەرەنسا ڕایانگەیاند، کە ئامادەکاری بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستی لوبنان لە نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان دەکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هەردوو سەرچاوەی نزیک لە جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند، ''هەردوولا کاردەکەن بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە لوبنان بۆ ماوەی 60 ڕۆژ، ئەمەش بریتی دەبێت ئەندامانی حیزبوڵڵا لە ناوچەی ڕووباری لیتانی پاشەکشە پێبکەن، لە بەرامبەردا هێزەکانی ئیسرائیل لە هەندێک ناوچەی دیاریکراو دەکشێنەوە".
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە، ''لەوانەیە ئیسرائیل بە پلانی ئەمریکا بۆ ئاگربەست لە لوبنان ڕازیی ببێت''.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات