ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان كەوتە بواری جێبەجێكردن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 تشرینی دووەم

ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان ئاگربەستیان ڕاگەیاند، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئاگربەستی 60 ڕۆژی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان، لە کاتژمێر چواری بەرەبەیانی ئەمڕۆوە کەوتە بواری جێبەجێکردن.
چیرۆکی سەرەکی: لە دوای 23ی ئەیلوولی ئەمساڵەوە هاوکات لەگەڵ شەڕی غەززە، ئیسرائیل هێزەکانی حیزبوڵڵای لە لوبنان بە ئامانج گرت، ئەمەش دوا بە دوای ئەوەی ئەو گرووپە پشتیووانی لە حەماس کرد و لە خاکی لوبنانەوە بنکە و بارەگا سەربازییەکانی ئیسرائیلی بۆردومان کرد، دواتر بەهۆیەوە جەنگ و ماڵوێرانی ڕووی لە ناوچەکە کرد، دوای چەندین هەوڵی ناوخۆی و دەرەکیش دواجار ئاگر بەستێکی 60 ڕۆژی لەنێوان حیزبوڵڵای لوبنان و ئیسرائیل هاتە ئاراوە.
لێدوانی فەرمی: جۆبایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشكی سپی جەختی لەم ئاگربەستە کردەوە و وتی "ئاگربەستەکە پێویستە هەمیشەیی بێت، دوژمنایەتی کۆتایی بێت و نابێت جارێکی دیکە حیزبوڵڵا هەڕەشە لە ئاسایشی ئیسرائیل بکات.
شێوازی جێبەجێکردن: رێککەوتنی ئاگربەستی نێوان حیزبوڵڵای لوبنان و ئیسرائیل بەم شێوازەیە:
- حیزبوڵڵا و سەرجەم گرووپە چەکدارەکانی دیکە لە نێو خاکی لوبنانەوە هیچ هێرشێک ناکەنە سەر ئیسرائیل.
- ئیسرائیل هیچ هێرشێک ناکاتە سەر لوبنان و هیچ پێگەیەکی بە ئامانج ناگرێت، لە رێگەی زەمینی یان ئاسمانی یان دەریایی بێت.
- ئیسرائیل و لوبنان داندەنێن بە بڕیاری ژمارە 1701ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان.
بڕیارنامەی 1701 مەبەست لێی چارەسەرکردنی شەڕی لوبنان بوو لە ساڵی 2006دا.
- ئەو پابەندییانەی لە ڕێککەوتنەکان ئاماژەی پێدراوە نابنە ڕێگر لەبەردەم ئیسرائیل و لوبنان بۆ بەرگری کردن لە خۆیان.
- هێزی ئاسایش و سوپای لوبنان دوو لایەنی چەکداری فەرمی ڕێگە پێدراو دەبن کە لە باشووری لوبنان چەک هەڵبگرن.
- فرۆشتنی چەک و دابینکردن و بەرهەمهێنان و هەر پارچەیەکی دیکەی پەیوەست بە چەک دەبێت لەلایەن حکومەتی لوبنانەوە سەرپەرشتی بکرێت.
- سەرجەم دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی چەک کە مۆڵەتی فەرمییان هەڵدەوەشێندرێنەوە.
- سەرجەم ژێرخان و پێگە سەربازییەکان هەڵدەوەشێندرێنەوە و هەموو ئەو چەک و جبەخانانەی پێچەوانەی پابەندییەکانی رێککەوتنی ئاگربەستە دەستیان بەسەردا دەگیرێت.
- لیژنەیەک بە ڕەزامەندی ئیسرائیل و لوبنان پێکدەهێندرێت، بۆ ئەوەی سەرپەرشت و هاوکاربێت لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاگربەست.
- ئیسرائیل و لوبنان هەر پێشێلکارییەکی ئاگربەست بۆ لیژنەکەیان و بۆ هێزی کاتی نەتەوەیەکگرتووەکان (یونیفیل) بەرزدەکەنەوە.
- هێزی ئەمنی و سوپای فەرمی لوبنان بە درێژایی سنووری و لوبنان و خاڵە سنوورییەکان و خاڵە دیاریکراوکان لە باشووری وڵاتەکە بڵاوەیان پێ دەکرێت.
- ئیسرائیل هەنگاو بە هەنگاو لە هێڵی شین بۆ ماوەی 60 رۆژ لە باشووری لوبنان دەکشێتەوە.
- ئەمریکا بە شێوەی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیل و لوبنان دەست بە دانوستاندن دەکات، بۆ دیاریکردنی سنووری وشکانی باوەڕپێکراو لە نێوانیاندا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە تەل ئەبیب لەلایەن حووسییەکانەوە دەکرێتە ئامانج
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە گرژیەکانی ناوخۆ و ناوچەکە ئەردۆغان و باخچەلی کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون