حکومەتی هەرێمی کوردستان: لەگەڵ بەغدا لە هەوڵداین بۆ دابینکردنی مووچە
- بزنس
- 27 تشرینی دووەم

گرافیک، بڕوا ئیبراهیم
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، کە لە هەوڵەکانی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی نۆڤێمبەری 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە؛ تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بابەتی مووچەی فەرمانبەران و سەرژمێری گشتیی دانیشتووان بوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆوە ڕایگەیاند: لە هەوڵەکانمان بەردەوامین لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ سەبارەت مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بە تایبەت بۆ دابینکردنی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ.
لەلایەكی دیكەوە: لەبارەی هەوڵەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیێنراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەی بۆ ئەوەشداوە، كە لە دوا کۆوبوونەوەی نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی، جەخت لەوە کراوەتەوە کە پێویستە بابەتی مووچە، تێکەڵی هیچ کێشە و ناکۆکییەکی سیاسی نەکرێت و وەک ناوچەکانی دیکەی عێراق، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش بدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە حکومەتی عێراق بە کۆی گشتی بۆ مانگەکانی 10 و 11 و 12، بڕی دوو تریلیۆن و 280 ملیار دینار بنێرێت، ئەمە لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی هەر مانگێک پێویستی بە 996 ملیار دینارە، بەمپێیە بڕی 236 ملیار دینار کورتهێنان دروست دەبێت، بۆ هەرسێ مانگیش قەبارەی کورتهێنان دەبێتە 708 ملیار دینار و دەبێت خۆی پڕی بکاتەوە. ئەو پارەیەی بەغدا بەنیازە بینرێت، بەشی مووچەی دوو مانگ دەکات و نزیکەی 198 ملیاریش زیاد دەکات، بەمشێوەیە مووچەی مانگی 12 دەفەوتێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ لابردنی لەمپەرەکانی بەردەم ناردنی مووچه شاندێك سەردانی بهغدا دەکات
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆر خۆیان لە "هەژماری من" تۆمار کردووە
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوونکردنەوەیەکی خێرا لەبارەی دابەشکردنی مووچە
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردی نوێ