
فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ئوردن
ئاڤا نیوز
دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی 60 ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا، ئوردن وەک یەکەم وڵات گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ لوبنان دەستپێدەكاتەوە.
وێنە گەورەكە: لەڕۆژی 23ـی ئەیلوولی ئەمساڵەوە، ئیسرائیل هێرشی خۆی بۆ سەر باشووری لوبنان دەستپێكرد. دوای هەوڵ و فشارە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان، ڕۆژی سێشەممە 2024/11/26، ڕێككەوتنی ئاگربەستی 60 ڕۆژە لەنێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا كرا و ڕۆژی دواتر ڕاستەوخۆ ئاگربەستەکە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەهۆیەوە دۆخی لوبنان تاڕاددەیەك ئاسایی بووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هێڵی ئاسمانی ئوردن 'Royal Jordanian Airlines، لە پێگەی فەرمی خۆی دەستپێكردنەوەی گەشتەکانی بۆ وڵاتی لوبنان ڕاگەیاند.
هێڵی ئاسمانی ئوردن ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ڕۆژی یەكشەممەوە ڕێككەوتی 2024/12/1، گەشتەكانی بۆ لوبنان دەستپێدەكاتەوە و ڕۆژانە دوو گەشت لەنێوان عەممان و بەیروت ڕێكدەخرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
44 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات