
بلاک فرایدەی و مووچە، گرافیک؛ ئاڤا
ئاڤا نیوز
لە هەرێمی کوردستان و تەواوی جیهاندا ساڵانە لە هەینی ڕەش داشکاندنی گەورە دەکرێت بۆ کەلوپەل و پێداویستی و خواردن، هاووڵاتییانیش دەیانەوێت لەو ڕۆژە دا پێداویستییە دڵخوازەکانیان بە نیوەی نرخ بکڕن.
وێنە گەورەکە: بلاک فرایدەی کۆتا هەینی مانگی تشرینی دووەمە و بە "هەینی ڕەش" ناوزەند دەکرێت، لە تەواوی جیهان ئەو ڕۆژە گرنگی تایبەتی پێدەدرێت، زۆرینە براندە جیهانییەکانیش لەو ڕۆژەدا داشکانی گەورە دەکەن، خەڵکی بۆ کڕینی بەرهەمەکان ڕوو لەو شوێنانە دەکەن نرخەکانیان دابەزاندووە، لە هەرێمی کوردستانیش ئێستا گرنگی زیاتر بەو ڕۆژە دەدرێت.
لێدوانی فەرمی: ژیر ئەرکان، بەڕێوەبەری لقی دارین گەیم لە سلێمانی، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "بە بەراورد بە ساڵانی 2018-2019 بازاڕ باش نییە، خراپی ڕەوشی دارایی و دواکەوتنی مووچە کاریگەری لەسەر بلاک فرایدەی دروست کردووە و خەڵکی بۆ کڕینی بەرهەمەکان زۆرکەم سەردانمان دەکەن".
ژیر ئەرکان گوتیشی: لە ڕۆژی 28ی مانگەوە دەستمان بە بلاک فرایدەی کردووە، ئێمە ئامێرەکانی گەیم وەک لاپتۆپ، ئێکس بۆکس، مێز و ئێکسسواراتەکان دەفرۆشین، لەناو ئەو بەرهەمانەی کە ئەمساڵ خواستی بەرچاوی خەڵکی لەسەر بووە "مۆنیتەرە".
لەلایەکی دیکەوە: هاوسەر عەلی، خاوەنی هاوسەر ستۆر لە هەولێر، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: شەش ڕۆژە دەستمان بە بلاک فرایدەی کردووە و سبەی کاتژمێر 12:00 کۆتایی دێت، ئێکسسواراتی موبایل نمایش دەکەین و پڕفرۆشترینیش لە ئەمساڵدا کەڤەری موبایل بووە.
باکگراوند: مێژووی سەرهەڵدانی بلاک فرایدەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1869، ئەو کاتە بازاڕەکانی ئەمریکا دووچاری قەیرانێکی گەورەی فرۆشتن بوونەوە، بە ئامانجی قەرەبوو کردنەوەی ئەو بێ بازاڕییە گەورەیە، بیرۆکەی داشکاندنی گەورە هاتە ئاراوە بە ئامانجی زیادکردنەوەی فرۆش.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە