
دیمەنی ئەو کۆبوونەوەیەی کە ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا سەگەکەی هێنایە هۆڵی کۆبوونەوە لەگەڵ ئەنجێلا مێرکڵ، ڕاوێژکاری ئەوکاتی ئەڵـمانیا
ئاڤا نیوز
ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا دەڵێت،ساڵی 2007 لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ئەنجێلا مێرکڵ، ڕاوێژکاری ئەوکاتی ئەڵمانیا، نەیزانیوە کە مێرکڵ لە سەگ دەترسێت، ئەگەر نا سەگەکەی لەگەڵ خۆی نەدەبردە ژووری کۆبوونەوە و ئێستاش داوای لێبوردنی لێدەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕووداوەکە 17 ساڵ لەمەو پێش ڕووی داوە و ئێستا مێرکڵ لە کتێبی بیرەوەرییەکانیدا باسی کردووە، ئاماژەی بەوە کردووە کە پووتین بە مەبەستی 'نیشاندانی هێز' ئەو کارەی کردووە، چونکە زانیویەتی ئەو فۆبیای سەگی هەیە.
لەلایەکی دیکە: لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسێکدا دەربارەی ڕووداوەکە پووتین ڕایگەیاند، "نەیزانیوە مێرکڵ لە سەگ دەترسێت و بۆیە سەگەکەی بردووە تا کەشێکی خۆش و ئەرێنی دروست ببێت، ئێستا کە زانیویەتی، داوای لێبوردن دەکات".
ئەمەش بزانە: کۆبوونەوەکەی ساڵی 2007 لە سوچی لە ڕووسیا بەسترا و ئەوکاتیش دەنگدانەوەی زۆری هەبوو.
زانیاریی زیاتر: مێرکڵ لەبەر ئەوەی لە کاتی لاوێتیدا سەگ پەلاماری داوە و گازی لێ گرتووە، لە سەگ دەترسێت و فۆبیای سەگی هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا وەڵامی لێدوانێکی ترەمپ دەداتەوە و بە گاڵتەجاڕ ناوی دەبات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: توانیمان 11 تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر بکوژین
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتن دوو مەرجی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە هەیە