
تانکێکی سەربازی سوپای سووریا، وێنە: afp
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا گرووپە چەکدارییەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەستیان بە هێرشکرد بۆ سەر چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتە و کۆنترۆڵیان کرد، ئێستا سوپای ئەو وڵاتە دەڵێت هێرشی پێچەوانەمان دەستپێکردووە.
وێنە گەورەکە: دوای کۆنترۆڵکردنی زۆرینەی پارێزگای حەلەب لەلایەن گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن و کشانەوەی سوپای سووریا بەبێ بەرگرییەکی ئەوتۆ لە شارەکە، ئێوارەی ڕۆژی ڕابردووش دەنگۆی کشانەوەی سوپای سووریا لە پارێزگای حەماش بڵاوبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای سووریا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: لە چەندین ناوچەی باکووری رۆژئاوا هێزەکانیان بەرپەرچی هێرشی گرووپە چەکدارەکان دەدەنەوە و لە داهاتووێکی نزیکدا هێرشی پێچەوانە ئەنجامدەدەن و سەرجەم ناوچەکان کۆنترۆڵ دەکەنەوە.
زانیاریی زیاتر: فەرماندەیی گشتیی سوپای سووریا باس لەوەش دەکات، گرووپە چەکدارەکان لە رێگەی سۆشیاڵ میدیاکانیانەوە هەواڵی ناڕاست بڵاودەکەنەوە، ئەوەش وەک جەنگێکی میدیاییەوە دەیانەوێت لەو ڕێگەیەوە ورەی هاووڵاتییان و سوپا بڕوخێنن.
هاوکات داوا لە هاووڵاتییانیش دەکات، گوێ بە هەواڵ و بڵاوکراوەی سۆشیاڵ میدیای گرووپە چەکدارەکان نەدەن. دڵنیاش دەدات کە سوپا بە هێزەوە بە ئەرکی خۆی هەڵدەستێت و بەرگری لە نیشتمان دەکات، دژی هەموو جۆرە تیرۆر و پاڵپشتیکارانی دەوەستێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو مووشەک لە ئاسمانی سعودییە دەتەقێتەوە