
وێنەی گەنم و دیناری عێراقی - سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بە فەرمانی سوودانی، دەبێت وەزارەتی بازرگانی عێراق پێش کۆتایی ئەمساڵ تەواوی شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو گوژمەیەک لەو بڕەی کە ماوە ناردووە، لەم مانگەشدا دواین گوژمەی پارەکە دەنێرێت.
وێنە گەورەکە: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە کۆی ئەو 289 ملیار دینارەی پارەی گەنمی جووتیاران، وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕی 158 ملیار دیناری نارد، 131 ملیار دینار ماوە و دەبێت پێش کۆتایی هاتنی ساڵی 2024 خەرج بکرێت.
نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوێکی فەرمی کە لەلایەن شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەزامەندی داوە لەسەر خەرجکردنی تەواوی ئەو بڕەی کە شایستەی دارایی جووتیارانی هەرێمی کوردستانە و لە بەرامبەر ڕادەستکردنی گەنم وەریدەگرن.
لێدوانی فەرمی: زۆزان کۆچەر، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "لەم مانگەدا حکومەتی فیدڕالی بڕی 131 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت، کە گوژمەی کۆتایی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانە."
بەگوتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی کشتوکاڵ، هۆکاری دواکەوتنی پارەکە بۆ نەبوونی پارەی نەختینە لە وەزارەتی دارایی دەگەڕێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
زەنگی ئاگادارکردنەوەی لە چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل لێدەدرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی نوێی پووتین لەبارەی جەنگی ئێران و ئیسرائیل
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ بڕیارە قورسەکەی لەبارەی ئێران دا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: تا ئێستا شەڕمان نەکردووە بەڵام پێویست بکات دەیکەین
- ڕاپۆرت
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
15 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش