سەرچاوەیەک بۆ ئاڤا: بە سەدان سەربازی سوپای سووریا هاتوونەتە نێو خاکی عێراق
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کانوونی یەکەم
دەروازی سنووری نێوان عێراق و سووریا (ئەلبوکەمال)
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەک لە سوپای عێراق بۆ ئاڤا ئاشکرایکردووە، بە سەدان سەربازی هەڵاتووی سوپای سووریا هاتوونەتە سنووری عێراق لە دەروازەی قائیم و دەیانەوێت بپەڕنەوە نێو خاکی عێراق، حکومەتی عێراقیش ڕەزامەندیی داوە بپەڕنەوە.
وێنە گەورەکە: سوپای سووریا لە پاشەکشێکردن بەرامبەر بە گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتەکە بەردەوامە و تا ئێستا چەندین شاری گەورەی سووریا کەوتوونەتە ژێر کۆنترۆلی گرووپە چەکدارەکان، ئەمەش کاریگەریی کردووەتە سەر ورەی سەربازانی سوپای سووریا و بەشێکیان لە ڕیزەکانی سوپا دەکشێنەوە و وڵاتەکە جێبهێڵن.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی سەربازیی عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: حکومەت ڕەزامەندیی داوە ئەو سەرباز و ئەفسەرانەی سووریا کە دەپەڕنەوە خاکی عێراق وەریان بگرێت کە تاکو ئێستا نزیکەی دوو هەزار سەرباز و ئەفسەری پلەی جۆراوجۆر بە چەک و ئۆتۆمبێلەکانیان خۆیان ڕادەستی هێزەکانی پاراستنی سنوور کردووە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد: ئەو سەربازانە هەر کاتێک بیانەوێت دەگەڕێنرێنەوە بۆ سووریا و ئێستا بەغدا و دیمەشق لەسەر هێڵن کە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئەو سەرباز و ئەفسەرانە بە فڕۆکەی تایبەت بۆ دیمەشقی پایتەختی سووریا دەگوازرێنەوە.
لە لایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بۆ ئاڤا گوتی: ژمارەیەک سەرباز و ئەفسەری سوپای سووریا بە برینداری گەیشتوونەتە خاڵی سنووری و ئێستا لە نەخۆشخانەی قائیمن بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 5 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی یادی مەولوود لە شاری هەولێر
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب