
کۆشکی سپی
ئاڤا نیوز
دوای کەوتنی ڕژێمی بەشار ئەسەد و ڕاگەیاندی کۆنتڕۆڵکردنی دیمەشقی پایتەختی سووریا لەلایەن هێزەکانی دەستەی تەحریرولشام، کاردانەوەی جیهانی لێکەوتەوە و کۆشکی سپی ڕایگەیاند، لە نزیکەوە چاودێریی ڕووداوەکان دەکەین.
وێنەگەورەکە: لە 27 نۆڤمبەری مانگی ڕابردوو ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەستی بە هێرش کرد و شاری حەلەب و حەما و درعا و ئیدلبی کۆنترۆڵکرد و ئەمڕۆش دیمەشقی پایتەختی کۆنترۆڵکرد، هاوکات ئۆپۆزسیۆنی سووریا ڕایگەیاند، بە تەواوی رژێمی بەشار ئەسەد کۆتایی پێهات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی شەممە ، کۆشکی سپی ڕایگەیاند: جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بە وردی چاودێریی "ڕووداوە نائاساییەکان" دەکات کە لە سوریا ڕوودەدەن، ئەمەش دوای ئەوەی ڕاگەیێنرا بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا لە وڵات هەڵاتووە و دیمەشق لەلایەن تەحریرولشام کۆنتڕۆڵکرا.
لەلایەکی دیکەوە: شۆن ساڤێت: وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا گوتی، سەرۆک بایدن و تیمەکەی لە نزیکەوە چاودێری ڕووداوە نائاساییەکانی سووریا دەکەن و بەردەوام لە پەیوەندیدایە لەگەڵ هاوبەشەکانی لە سووریا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: واشنتن پێشنیازی کۆبوونەوەی بۆ تاران کردووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
چین: ترەمپ ئاگری جەنگ خۆشتر دەکات