
بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوویا، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی سی ئێن ئێن، چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بە وردی بە دوای شوێنی مانەوەی بەشار ئەسەد دەگەڕێن.
وێنە گەورەکە: ماوەی یازدە ڕۆژە چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆن هێرشی چڕیان کردووەتە سەر بەشێک لە شارەکانی سووریا و کۆنترۆڵی کردوون، بەرەبەیانی ئەمڕۆش لەگەڵ کەوتنی پایتەختی سووریا تاوەکو ئێستا شوێنی بەشار ئەسەد نادیارە.
لیدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بە سی ئێن ئێنی ڕاگەیاندووە: گەڕان بە دوای بەشار ئەسەد بەردەوامە، هاوکات لێپرسینەوە لە ئەفسەرانی سەربازی و هەواڵگری سووریا دەکرێت کە ڕەنگە زانیارییان لەسەر جموجۆڵەکانی بەشار ئەسەد هەبێت.
زانیاریی زیاتر: ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: نازانرێت بەشار ئەسەد لە ئێران یان لە وڵاتە عەرەبییەکانە، هاوکات ڕووسیا و ئێران ڕێککەوتبوون لەسەر نەمانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد.
گۆشەیەکی دیکە: بەشار ئەسەد چارەنووسی نادیارە و بەگوێرەی بڵاوکراوەکانیش، دوێنێ شەممە 7-12-2024 خێزان و منداڵەکانی ڕۆیشتوونەتە ڕووسیا.
ئەمەش بزانە: بنەماڵەی ئەسەد ماوەی زیاتر لە 50 ساڵە حوکمی سووریایان کردووە، بە نەمانی دەسەڵاتەکەشیان وڵاتەکە پی دەنێتە قۆناغێکی دیکەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات