سوودانی و میری قەتەڕ گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە تاوتوێ دەكەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کانوونی یەکەم
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق - تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر
ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیرانی عێراق و میری قەتەر گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و قۆناغی سووریای دوای بەشار ئەسەد بە تەلەفۆن تاوتوێ دەكەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێكدا ئەوەی خستەڕوو، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، لەگەڵ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی، بۆچوونەكانیان لەبارەی گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و ئاڵنگارییەكانی بەردەم پرۆسەی سیاسی و سەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵوگۆڕ كردووە.
سوودانی لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا جەختی لە پێویستی ڕێزگرتن لە خواستی خەڵكی سووریا كردووەتەوە و بە میری قەتەری وتووە "پێویستە ڕێز لە سەروەریی سووریا بگیرێت و بژاردە بخرێتە بەردەم گەلی سووریا بۆ دیاریكردنی ئاییندەی خۆیان".
سوودانی ئاماژەی بەوەشكردووە، عێراق هەموو هەوڵێك دەدات گرژییەكانی سووریا نەگوازرێتەوە نێو وڵاتانی دراوسێی.
لەلایەکی دیکەوە: میری قەتەڕ جەختی لە گرنگی گفتوگۆ و ڕەتكردنەوەی زمانی شەڕ و لێك تێنەگەیشتن كردووەتەوە لە دیاریكردنی ئاییندەی سووریا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو مووشەک لە ئاسمانی سعودییە دەتەقێتەوە