نەتانیاهۆ: بەرزاییەکانی جۆلان بۆ هەمیشە بەشێکە لە خاکی ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کانوونی یەکەم
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جارێکی دیکە پێداگریی لەسەر ئەوە کردەوە کە بەرزاییەکانی جۆلان بۆ هەمیشە بەشێک دەبێت لە خاکی ئیسرائیل.
وێنە گەورەکە: دوای کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا، ئیسرائیل دڵنیایی دەدات لەوەی هەرگیز دەستبەرداری ئەو بەشەی نابن کە لە سووریا داگیریانکردووە و هەمیشە وەک بەشێک لە خاکی ئیسرائیل دەمێنێتەوە.
لێدوانی فەرمی: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: ''هەمووان هەست بە گرنگی بوونی ئێمە لە بەرزاییەکانی جۆلان دەکەن''.
لەلایەکی دیکەوە: نەتانیاهۆ باسی لە گرنگی بەرزاییەکانی جۆلانی کرد و گوتی، ''کۆنترۆڵی ئێمە بەسەر بەرزاییەکانی جۆلان گەرەنتی ئارامی و ئاسایشی وڵاتەکەمان دەکات، گەرەنتی سەروەریمان دەکات''.
زانیاریی زیاتر: نەتانیاهۆ لە درێژەی قسەکانی گوتی، "دەمەوێت سوپاسی هاوڕێکەم دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بکەم کە داواکاریی منی بۆ داننان بە سەرکردایەتی ئێمە لە بەرزاییەکانی جۆلان لە ساڵی 2019 قبوڵکرد". ئەم بڕیارەی ترەمپ پێچەوانەی بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکانە کە جۆلان وەک ناوچەیەکی داگیرکراو دادەنێت.
باکگراوند: ئیسرائیل لە ساڵی 1967 گەورەترین بەشی لە بەرزاییەکانی سووریا داگیرکرد و وەک بەشێک لە خاکی خۆی ناساندی، دوای گرژی و ئاڵۆزییەکانی سووریا و ڕووخاندنی دەسەڵاتی ئەسەد دەیەوێت بە تەواوی دەست بەسەر ئەو ناوچەیەدا بگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
حووسییەکان بارەگای سەرۆکایەتیی ئەرکانی ئیسرائیل بۆردوومان دەکەن